ئێمه‌ى كورد هێشتا له ناو تاریكى و ڕوناكى له ناو كه‌وتن
و هه‌ستانه‌وه ،به‌ڵام هه‌میشه له‌ناو خۆخۆرى و سه‌نگه‌رگرتن
له به‌رامبه‌ر یه‌كتریدا نوقم بووین ، بۆ ئێمه‌ى كورد
سه‌ده‌ى بیسته‌م سه‌ده‌یه‌ك نییه كه له پشتمانه‌وه
به‌جێمان هێشتبێت ، به‌ڵكو به شێكه له ئاینده‌و به‌ره‌و
ڕووى ده‌چین ، ئاخر مێژوو زۆرجار دووباره ده‌بێته‌وه
، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه ئێستا نێوماڵى كورد له ناوه‌ڕاستى
شه‌سته‌كان و نه‌وه‌ده‌كان سه‌ده‌ى ڕابردوو بێت ،
نێوماڵێكى په‌رته‌وازه‌و شه‌ق و شڕو لێكترازاو ،حكومه‌تێكى
فاشیل و ئیفلیجكراوى ده‌ستى حزب ، كۆمه‌ڵگایه‌كى چه‌وساوه‌و
زوڵملێكراو كه ته‌نانه‌ت مافه‌كانیشى پێ ڕه‌وا نابینن
.
نیوه‌ى یه‌كه‌مى سه‌ده‌ى بیسته‌م كورد پێویستى به
خۆبینین و خۆپێناسه‌كردن و خودناسى بوو ، چونكه بۆ
كورد ئه‌و مێژووه مێژووى بنیاتنانى شوناسى نه‌ته‌وه‌یی
بوو ، شوناسێكى مژده‌به‌خشتر له‌وه‌ى كه ناسیۆنالیزمى
كوردى بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كرد ، جارێ بیست و پێنج ساڵى
یه‌كه‌مى سه‌ده‌ى بیسته‌م ڕۆژگارى له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى
ئه‌و چوارچێوه ئاینیی و سیاسى و كلتورییه‌ى
ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانى بوو كه شوناسى ئێمه‌ى كوردى
وه‌كو میله‌تانى دیكه ده‌ست نیشان ده‌كرد ،ئاخر ئه‌و
شوناسه دینیه كۆمه‌ڵگاى كوردى به سێنته‌رى
ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانیه‌وه گرێ ده‌دا .
به‌هۆى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانى هه‌رجاره‌و
له سوچێكى داده‌ڕما و هه‌رجاره‌ى نه‌ته‌وه‌و گروپێك
له ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانى جیاده‌بونه‌وه‌و ماڵى نه‌ته‌وه‌ى
خۆیان بنیات ده‌نا ، به‌ڵام دیسانه‌وه ژێرخانى فكرى
كورد سه‌رقاڵى به‌یعه‌ت دان بوو به شوناسى
ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانى ،ئه‌مه ئه‌و دیمه‌نه‌یه له‌كاتێكدا
نیوه‌ى یه‌كه‌مى سه‌ده‌ى بیسته‌م ساڵانى له دایكبوونى
خه‌ون و خه‌یاڵ و پرۆژه‌ى تازه بوو ، ساڵانى هاتنه
كایه‌ى جیابونه‌وه‌ى شوناسى نه‌ته‌وه‌یی بوو له
شوناسه دینیه‌كه‌ى ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانى ، به‌ڵام
نوخبه‌ى سیاسى كوردى ئۆتۆنۆمى له جیابونه‌وه‌و
دروستكردنى ده‌وڵه‌تى كوردى به‌لاوه گرنگتر بوو .
به‌ڵام له نیوه‌ى دووه‌مى سه‌ده‌ى بیسته‌م وێنه‌كه
ده‌گۆڕێت و چونكه ده‌وڵه‌تى پۆست كۆلۆنیاڵ له‌دایك ده‌بێت
، واته ده‌وڵه‌تى حیزبۆكراتى شمولى سه‌ربازى ، كورد
له خه‌مى پاراستنى شوناسى كوردبوون و به‌رده‌وام به‌خشینه
به رۆحیه‌تى به‌رگرى و شۆرش‌و خه‌باتى چه‌كدارى ، لێره‌وه
چاره‌نووسى كۆمه‌ڵگاشى پێوه گرێده‌درێت و به‌شێكى
زۆرى توانا و هێزو وزه‌ى مرۆیی كۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ خۆیدا
ده‌بات ، مه‌به‌ستم له‌كه‌داركردنى خه‌باتى چه‌كدارى و
شۆڕش نییه ، به‌ڵام له ئاستى ستراتیژدا خه‌باتى چه‌كدارى
و شۆرشى شاخ زیانى به شوناسى نه‌ته‌وه‌یی كورد گه‌یاندووه
، له هه‌ندێك دۆخدا ڕێگر بووه له‌به‌رده‌م دروستبوون
و بنیاتنانى ڕه‌گه‌زه‌كانى نه‌ته‌وایه‌تیدا ، خه‌باتى
چه‌كدارى و شۆڕشى شاخ ئه‌گه‌ر به دیوێكدا قه‌ڵغان
بووه بۆ پاراستن له شوناسى كوردبوون ، به‌ڵام به
دیوه‌كه‌ى تردا كوردى گه‌ڕانده‌وه بۆ قوناغى سه‌ده‌ى
نۆزده‌هه‌م و سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ى
پێكدانانى چه‌كدارى و شه‌ڕى كورد كوژى له نێوان هێزه
كوردییه‌كانى ئه‌و سه‌رده‌م و قۆناغه .
كه‌واته مێژووى شۆڕشى شاخ و چه‌كدارى هێزه كوردییه‌كان
له ناوه‌ڕاستى شه‌سته‌كان و نه‌وه‌ته‌كان وێنایه‌كى
لێكچووى مێژووى ئیماره‌ته كوردییه‌كانى سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌م
و ئه‌وه‌ى ئێستاش ده‌یبینین له هێزه كوردییه‌كان ده‌رهاویشته‌و
گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ هه‌مان عه‌قڵ و ئایدۆلۆژیاى ناوه‌ڕاستى
شه‌سته‌كان و نه‌وه‌ته‌كانى سه‌ده‌ى بیسته‌م .
شوانە حەسەن ئەبوبەکر
19/5/2017
|