یەکێتی ناوماڵی خۆی پێ ڕێکناخرێت جا کوردستان

  

شوانە حسن ابوبکر






لەغیابی تاڵەبانیدا یەکێتی بووەتە ماڵێکی فرە کویغاو فرە خیتابی سیاسی ، یەکێتی بەکۆبونەوەو بە ڕیکەوتنی سیاسی و بەنەخشەڕێگا بە بەیاننامەی هاوبەش ڕیکۆردی وردوخاش کردووە هیچ حزبێک ناگاتە دامێنی ، بەڵام لەکرداردا نەک نێوماڵی کوردی نێوماڵی یەکێتی خۆیشی پێ ڕێکناخرێتەوە ، تەنانەت بڕیارەکانی مەکتەبی سیاسی بۆ سزادانی کادیرانیش ناچیتە بواری جێبەجێکردنەوە !

باوەڕم وایە یەکێتی نەلەخەمی خەڵکدایە نە بڕوای بە بنەماکانی حوکمی دیموکراسی هەیە و توانای خۆگۆڕینیشی نییە .
بەپێی نەخشەڕێگاکەی یەکێتی هەرسێ سەرۆکایەتی هەرێم و پەڕلەمان و حکومەت دابەش بکرێت لەنێوان پارتی و یەکێتی و گۆڕان ، لەکاتێکدا هەردوو سەرۆکایەتی پەڕلەمان و حکومەت تەوافوقاتی سیاسی بووە ، بەڵام سەرۆکایەتی هەرێم بە ئیستحقاق و حەسانەی هەڵبژاردن بەدەنگی لە ۷۲ ٪ خەڵکی کوردستان پێکهێنراوە .

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی ئەمڕۆی سەرکردایەتی یەکێتی بێت ، ڕیفراندۆم بەستراوەتەوە بە کاراکردنەوەی پەڕلەمانی کوردستان چۆن بەچ میکانیزمێک اللە هو الاعلم !

یەکێتی ڕێکەوتنامەی ستراتیژی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان هەیە و ڕێکەوتنی هاوبەشی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕاندا هەیە ، هەردوو ڕێکەوتنەکەش دژ بەیەکن !

میدیای فەرمی یەکێتی لەمیدیا فەرمی گۆڕان ئۆپۆزسیۆن ترەو خۆیان پێ گۆڕان و گۆڕانیشیان پێ خۆیانە !

یەکێتی بەر لەڕیفراندۆم لەگەڵ کاراکردنەوەی پەڕلەمانی کوردستاندان گۆڕانیش بەهەمان شێوە کاراکردنەوەی پەڕلەمان ئەوجا ڕیفراندۆم !

یەکێتی لە بەغدا بەنی ئەسەدەو لەسلێمانی ئۆپۆزسیۆن و لەهەولێریش شەریکە حکومەت !

یەکێتی یەکپارچەی عێراقی پێ باشترە لە ڕیفراندۆم و هاوسۆزە بۆ ئێران و پەکەکەو پەیەدەشی پێ کوردی ڕەسەنە !
یەکێتی دەستی بەسەر داهاتی زۆنی سەوزدا گرتووەو داوای شەفافیەتی داهاتی هەولێر دەکات !

یەکێتی لە کەرکوکەوە نەوت بەقاچاغ ئاودیو دەکات و نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان پێ نایاساییە !

یەکێتی بەهێزێکی دژەتیرۆرەوە هەڵدەکوتێتە سەر مەڵبەندی چەمچەماڵ و خۆیشی پێ سۆسیال دیموکراتە.

5/4/2017



 

 

           

 

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com