سەردەمی پێش شەهیدکردنی جوانەمەرگ سەردەشت عوسمان
لەهەولێر هیچ مرۆڤێک جورئەتی ئەوەی نەبوو ڕەخنە لە
پارتی و بنەماڵەی بارزانی بگرێت چونکە ئەمانە وەک
کاهنەکانی میسربوون و فیرعەون ئاسابوون تەنانەت
لەسەرەی نانیش ڕەخنەیەکی سوکت گرتبوایە ، ئەگەیشتنە
سەرسەرت و بوتڵی ئەفرا و پانکەی سەقف و کارەبای ئەحمەد
ئیسماعیلیان پێ نیشان دەدای ، جا چ جای ئەوەی قسەت
لەسەر بنەماڵەی بارزانی بکردایە ، ئاخر زەردەشت ئاسا
لە کۆشی دایکیشت بوای ئەیانبردی وبە فیشەکێک ساغیان
ئەکردیەوە ، بەڵام دوای قوربانیدانە ئافسانەییەکەی
سێمبولی ئازادی و سەربەستی و قوربانیدان شەھید زەردەشت
عوسمان لە وتارێکیدا لە 13/12/2009 کە بە خوێنی خۆی
نووسی «من ئاشقی کچەکەی بارزانیم» و (کە ئەم وتارە لە
بنەمادا مەسەلەیەکی ڕەخنەیی سیاسی بوو نەک ئاشقبوونێکی
فیزیکی ) گەورەترین تەحەدای لە بنەماڵەی بارزانی کرد و
پێی وتن کە ئێوە ئەو دێوەزمە نین بتوانن ھەولێریەکان
بەم ڕادەیە بترسێنن گەرچی بنەماڵەی بارزانی بە هەڵە
تەفسیریان بۆ کرد، وەک بنەمالەیەکی داخراوی خێلەکی،
زۆربەی دەروێشەکانیان و کۆلکە نوسەرەکانیان، ئەوانەی
ئیش وکاریان زبڵ نوسینە بۆ ئەوەی شاباش لە پارتی
وەربگرن قەلەمەکانیان خستە گەڕ، پەلاماری هەمو
لایەنەکانیان دا ، بەتایبەتی نەوشیروان مستەفاو گۆڕان
و قادری حاجی علی هەربۆیە مەسعودبارزانی و مەسرور
بارزانی کە وتارەکە دەبینن، ڕەشەبای ئەم وتارە تا بلەو
بارزان دەچێت و خێڵەکەی تورە دەکات، هەموی داوای تۆلە
دەکەن، وادەزانن ئابڕویان تکاوە هەتا مەسعود بارزانی
لە کۆنگرەی پارتیدا ئەونە گەوجە دەڵێت،عەشرەتەکەم
خاوەنی هەزار پیاوە، هەمویان فیدائین بۆ من"، لێرەوە
مەسعود واتێگەیشتوە مسکێنیک داوای کچەکەی دەکات، یان
عاشقی بوە، ئەمە لەکاتێکدا نە کچەکەی لە ئارادا هەیە
نە عەشقێک، سەردەشت لەڕێگای ئەو وتارەوە باسی
ناعەدالەتی دەکات، دەلیت: ئەم وڵاتە بۆ ئێوەیە،ئەگەر
نەبینە خزمتان ناتوانین بژین، ئەگەر ببمە زاوات دایکم
دەبەمە لای باشترین دکتۆر لە ئەمریکا، ئەگەر ببمە
ئاوەڵزاوای نێچیر،ئەوا سەگی ئیسرائیلی شەوانە پاسەوانی
ماڵمان دەکات. ئەم وتارە مشتومڕ و ئەو و ئەو
تاوانبارکردنی زۆر تێدا هاتەگۆڕ تا دواجار لە ڕێکەوتی
01/02/2010 سەردەشت،عوسمان بە ناوی خۆیەوە وتارێکی
نوێی بە ناوی" نە سەرۆک خوایە،نەکچەکەی" بڵا وکردەوە،
سەردەشت ئەم وتارەی بە وێنەی خۆی و ناونیشانی خۆیەوە
بڵاوکردەوە، ڕاستەو ڕاست ئەو کارە دەکات کە خواستی
پارتی و پاراستن بو، ئیتر ئاشکرا بو کە ئەو نوسەرە
ناوی سەردەشت عوسمانە، وخوێندکاری کۆلیژی ئادابە لە
زانکۆی سەلاحەدین تا دواجار چەتەو مافیاکانی
بلەوبارزان سەرلەبەیانی 5/5/2010 کاتژمێر شەشی ئێوارە،
تەرمی سەردەشتی جوانەمەرگ لەسەر شۆستەیەک لە شەقامی"حی
مەزارع" نزیک "شەقامی دۆمیز" دەدۆزرێتەوەبنکەی پۆلیسی
ئەحرار تەرمەکەی هەڵدەگریتەوە.بەمجۆرە سەردەشت عوسمان
دەبێتە قوربانی و شەهیدی قەڵام ڕوحی خۆی دەبەخشێت
لەپێناو ئازادی ڕادەربڕین و نوسین لەم وڵاتەی شکۆی کە
ئازادی و ئینسانیەت و ڕۆژنامەگەری سەدان جار تێدا
شکێنراوە.
شوانە حسن ابوبکر
5/5/2018
|