|
دادگا‌و ئه‌نفال
له وه‌ڵام به پرسیاری
ده‌نگه‌کان |
دیموکراسی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی |
زانیارى
پێویست :
• محه‌مه‌دى مشیر/ / مارکسیستێکى چه‌په و باوه‌ڕى به توندڕه‌وى نییه،
ساڵى 1962 له شارى هه‌ولێر چاوى به جیهانى نایه‌کسانى و بێدادى هه‌ڵێناوه.
• له‌وه‌ته‌ى کۆتایى هه‌شتاکانه‌وه له بوارى نووسین و رۆژنامه‌وانیدا
کارده‌کاو، له رۆژنامه‌کانى (ئاڵاى شۆڕش، گه‌ل، ئه‌مڕۆ) به نازناوى
جیاجیا کارى کردووه و ئێستا ئه‌ندامى ده‌سته‌ى نووسه‌رانى رۆژنامه‌ى(رێگاى
کوردستان)ه.
• ئه‌ندامى کاراى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسانى کوردستانه.
• ئه‌ندامى دامه‌زرێنه‌رى رێکخراوى (المسله)یه/ لقى هه‌ولێر.که
رێکخراوێکى NGO یه.
• ساڵى 1983 به هۆى چالاکى سیاسى له لایه‌ن ده‌ستگاى ئه‌منى عاممه‌ى
به‌غدا له نێو حه‌ره‌مى کۆلێژى یاسا‌و رامیارى/ زانکۆى به‌غدا / ده‌ستگیرکراوه
و نه‌یتوانیوه درێژه به خوێند بدات، هه‌ر له هه‌مان ساڵدا دواى
ئازاد بوونى په‌یوه‌ندى به ریزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان کردووه و
تا ساڵى 1992 به‌رده‌وام بووه.له ساڵى 1996 دا به‌شى یاساى له
زانکۆى سه‌لاحه‌دین ته‌واوکردووه.
• تا ئێستا ده‌یان گوتار و لێکۆڵینه‌وه و بابه‌تى نووسین و وه‌رگێڕدراوى
به هه‌ردوو زمانى کوردى و عه‌ره‌بى له رۆژنامه‌وگۆڤارو سایته‌کانى
ئینته‌رنێدا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
• جگه له زمانى دایک، به زمانه‌کانى (عه‌ره‌بى و فارسى و تورکى)ده‌خوێنێته‌وه‌و
ده‌دوىَ.
• کتێبێکى وه‌رگێڕدراوى له عه‌ره‌بییه‌وه به ناوى( ئایدیاى یاسا-
فکره القانون)، که له نووسینى (دینیس لوید)ه، به هاوبه‌شى له
لایه‌ن ده‌زگاى موکریان به چاپ گه‌یشتووه‌و بڵاوکراوه‌ته‌وه‌و،
کتێبێکى دیکه‌ى وه‌رگێڕدراوى به ناوى( کورد‌و بنیاتنانى ئوممه‌ت)، که
له نووسینى (مارتن ڤان برۆینسن) ه و، د. فالح عبدالجبار کردوویه‌تیه
عه‌ره‌بى، ئاماده‌ى چاپ و بڵاکردنه‌وه‌یه له لایه‌ن هه‌مان ده‌زگاوه.
|
|
بۆ خوێندنەوەی بابەتەکانی تری نووسەر کلیکی ئێرەبکەن ....
|