وه‌ستان له‌پای یادکردنه‌وه‌ی ئینسانێک که ته‌نها زمانی شیعر‌و
مۆسیقای زانیوه و نیگاکانی ته‌نها جوانی سروشت و گوێیه‌کانی
ته‌نها ترپه‌ی دڵی دڵداران و خۆشه‌ویستی نێوان مرۆڤه‌کانی
بیستووه، زۆر جیاوازتره له وه‌ستان له پای یادکردنه‌وه‌ی
ئیمپراتۆر و جه‌نه‌راڵ و تفه‌نگ چییه گیان شه‌ڵاڵ به
خوێنه‌کانی خوێنی ئینسان ،که مێژوو ژیانی هه‌موو ڕۆژه‌ی
ئێمه‌یان سیخناخ کردووه ، به‌ڵێ ! زۆر زۆر جیاوازتره .
قسه‌کردن له باره‌ی که‌سایه‌تیه‌کی گه‌وره‌ی وه‌ک مامۆستا
حه‌سه‌ن یوسف زه‌مانی ،له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و زیاده ڕۆیانه‌ی
که هه‌میشه و به‌رده‌وام له پاش مه‌رگی ئینسانه‌کان ده‌کرێت
، هه‌رچه‌نده قسه بکه‌ین هێشتا هه‌ر کورت دێنین.
من پێمخۆشه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی که له زمانی
گه‌وره مۆسیقا ژه‌ن و گۆرانی بێژه‌کانی ئێرانه‌وه له‌سه‌ر
خه‌ساره‌تی کۆچی مامۆستا‌و مه‌زنی کاره‌کانی له ئاستی مۆسیقای
کوردی و فارسی‌دا ئه‌نجامیداوه ، قسه‌یه‌کی تر بکه‌م.
پێم خۆشه شۆڕببمه‌وه بۆ ئه‌و زه‌مه‌ن و کاتانه‌ی که
ئاوازه‌کانی مامۆستا زه‌مانی له ڕێگای ده‌نگی مه‌زهه‌ری خالقی
و شه‌جه‌ریان و شه‌هرامی نازری و ده‌یان گۆرانی بێژی تر ،له
ڕۆژه ڕه‌شه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس ، تروسکاییه‌ک و
مانایه‌کیتری بۆ ژیان پێده‌به‌خشین. کام له ئێمه هه‌یه له
هه‌ڕه‌تی لاوێتی و عیشقبازیماندا مه‌ست مه‌ست نه‌بوبێتین به
ئاوازه‌کانی ( بملاوێنه ، په‌پوله‌ی ئازادی و شه‌وی ته‌نیایی
و ده‌یانی تر).
کام له ئێمه هه‌یه
له‌م غوربه‌ته‌دا( ده‌وڵه‌ت عیشقی شه‌جه‌ریان و به‌زمی شادی
مه‌زهه‌ر و جوانی مه‌یگێری سه‌رکه‌وت ) شه‌قه‌ی باڵی
پێلێنه‌دابێ به‌ره‌و نیشتمان به‌ره‌و دونیایی عیشق و منداڵی .
کام له ئێمه هه‌یه به یه‌کجار گفتووگۆکردن له گه‌ڵ
زه‌مانیدا له ئینسانیبوون و مه‌زنی ئه‌م که‌سایه‌تییه
نه‌گه‌شتبێ، تێنه‌گه‌شتبێ له‌وه‌ی که ئه‌م زاته هه‌ڵگری چ
مۆراڵێکه له ئینسانییه‌ت. هه‌ر له گفتووگۆ شرینه‌کانیه‌وه
تا هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ژیانه ساده‌و ساکاره‌ی، له کاتێکدا
ده‌بینین نه‌ک هه‌ر له دونیایی کوردی‌دا له زۆر جێگای تری
ئه‌م دونیایه‌دا که‌سانێک له په‌نای کاری مۆسیقا ژه‌نیدا که
له‌راستیدا کاریان له بیربردنه‌وه‌ی مۆسیقایه چ ژیانێکی
جیاوازتر له زه‌مانی ده‌ژین .
له کۆتاییدا ده‌ڵێم :
تۆ ڕۆیشتی و منیش ده‌ڕۆم
ئه‌ویش ده‌ڕواو ئه‌وانیتریش ده‌ڕۆن
ئێمه هه‌موو ده‌ڕۆین و که‌سانیتر دێن
ئه‌وانیش ده‌ڕۆن و که‌سانیتر دێن
ئێمه هه‌موو دێین و هه‌موو ده‌ڕۆین
ئه‌مه‌یه یاسای ژیان.
له‌م هاتوو چوونه‌دا
تۆ ئاوازێک به جێدێڵی
منیش دێره شیعرێک
ئه‌وی تر گۆرانییه‌ک و
ئه‌ویتریش شمشێرێ
له‌م هاتووچوونه
له‌م یاسای ژیانه
دڵم ده‌ڵێ
تۆ‌و من و ئه‌ویتر
ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ سروشت
چونکه سروشت مۆسیقایه
هه‌م تۆیت ، هه‌م من و ئه‌ویتر
ئه‌ویتریش بۆ ناو خاک
چونکه له خاک هاتۆته ده‌ر.
4-10-2009
نه‌وزاد مه‌دحه‌ت (گۆران )
|