لەم شەقامی پڕ هاوارە
دەنگێکی بێ (سەدا) م و ..
هەنگاوێکی بێ پێ ..
لەم شەقامی پڕ چەقۆیە
سەربازێکی بێ قەڵغان و ..
جەستەیەکی شلەکم ..
چ سەیرێکە !
تینۆکان ، کانیاوەکان لێخن دەکەن و
ڕوو لە سەحرا بۆ ئاو دەکەن .
برسێکان بەبێ نان ..
بونەتە چەرخی چەقۆ تیژکەری
جەلادەکان ،
بۆ سەربڕینی خۆیان .
چ سەیرێکە !
ئینسانەکان بەسواری پێی خۆیان ،
ئەڕۆن.. ئەڕۆن
بەرەو فەنا بوون .
لەم شەقامی پڕ هاوارە
گوێیەک نی یە خۆی شلکا بۆ ها واری من ..
دەستێک نایەتە ناو دەستی من
ببێتە بەربەست لە فەنا بوون ..
لەم شەقامی پر چەقۆیە
لەم شەقامی پر درۆیە
ئەڕۆین.. ئەڕۆین
بەرەو فەنا بوون .
|