په‌یوه‌نی کوردی دژی جینۆساید‌و ماڵًپه‌ڕی ده‌نگه‌کان،
به‌چه‌ندین چالاکی هونه‌ری و ڕۆشنبیری و وتارخوێندنه‌وه یادی
نۆزده‌هه‌مین ساڵه‌ی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالیان
کرده‌وه‌به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له خه‌مخۆرانی ئه‌م
کاره‌ساته‌و سه‌رجه‌م کاره‌ساتی هاو شێوه. له‌و یاده‌دا ئه‌م
چالاکیانه پێش که‌ش کران:
- ڕازانه‌وه‌ی هۆڵ به‌تابلۆ سه‌رنج ڕاکێشه‌کانی هونه‌رمه‌ندی
شێوه‌کار (دارا ئارام) وه‌ک به‌شێک له پرۆژه‌کاری ئه‌نفال و
گوزه‌رێک به‌ناوتراژیدیای ئه‌نفالدا.
بۆبینیبی به‌شێک له تابلۆکان کلیکی ئێره بکه‌ن
سه‌ره‌تا ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ گیانی قوربانیانی
هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال ، پاشان وتاری په‌یوه‌نی کوردی دژی جینۆساید وده‌نگه‌کان له‌لایه‌ن
(دارای محامی) ه‌وه‌پێشکه‌ش کرا.
(بۆ خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌که کلیکی ئێره بکه‌ن )
-باسێک له‌سه‌ر مێژووی جینۆساید و جینۆسایدی گه‌لی کورد
له‌لایه‌ن دکتۆر ئه‌میری حه‌سه‌ن پور پرۆفیسۆری مێژوو له
زانکۆی تۆرۆنتۆ،که‌نه‌دا.
-هونه‌رمه‌ند (سه‌رکه‌وت نامیق) به‌چه‌ند گۆرانیه‌ک یادی
قوربانیانی ئه‌وکاره‌ساته‌ی کرده‌وه.
-هونه‌رمه‌ندان (په‌یمانی شوکورڵاو ئه‌مینی کارگه‌ران)
به‌مۆسیقای خه‌زان به‌شداری ئه‌م یاده‌یان کرد.
(بۆ
گوێگرتن له به‌شێک له گۆرانی و مۆسیقا کلیکی ئێره بکه‌ن )
-یاده‌وه‌رییه‌ک له‌سه‌ر کیمیا بارانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و
شه‌هیدبوونی پۆلێک له پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه له گوردانی
شوان له‌لایه‌ن (ڕه‌حمان نه‌جات).
-خوێندنه‌وه‌ی به‌رائه‌تنامه‌که‌ی ( هادی العلوی) بۆ منداڵانی
کورد.
ده‌قی به‌رائه‌تنامه‌ی(هادی العلوی) بۆ منداڵانی کورد
پاش کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
به‌ده‌ستی گورگه ئاده‌مییه‌کان
ئه‌مه بێ به‌ریبوونی منه له شووناسه‌که،
به‌رائه‌تی منه بۆتۆ، لێمی وه‌رگره ئه‌ی غه‌در لێکراو!
ئه‌ی ئه‌و زارۆکه کورده‌ی که له گونده‌بچوکه‌که‌تدا ، له
نێوپێخه‌فی نووستنه‌که‌تدا یان له گۆڕه‌پانی گه‌مه‌کردنتدا،
به‌گازی کوشنده سووتێنرایت: ئه‌مه‌ی پێشکه‌شی تۆی ده‌که‌م،
به‌رائه‌تی منه له خوێنه‌که‌ت و، واده‌و به‌ڵێنت ده‌ده‌مێ
که هه‌رگیز باده‌ی سه‌رکه‌وتنه وه‌همه‌کانی له‌شکرو
ئۆردووه‌کانی چاخی به‌ردین نۆش نه‌که‌م و ده‌ستی ته‌وقه
نه‌خه‌مه ده‌ستی هیچکام له ڕژێمه‌کانی چاخی به‌ردینه‌وه.
له کاتێکدا ئه‌م به‌رائه‌ته‌ت به نه‌وازشه‌وه پێشکه‌ش
ده‌که‌م، هه‌ستێکی پڕ له شووره‌یی و شه‌رمه‌زاری دامده‌گرێ.
چونکه من هه‌مان شوناسی ئه‌و فڕۆکه‌وانه‌م هه‌ڵگرتووه که
ئازایه‌تی خۆی به‌سه‌ر تۆدا نواند.. خۆزیا خه‌ڵکی، ئه‌و
شووناسه‌ی لێ ده‌سه‌ندمه‌وه‌و له عه‌زابه‌که‌ی ڕزگاریان
ده‌کردم تاکو به‌رائه‌تێکی ڕاسته‌قینه‌یان له خوێنه
گه‌شه‌که‌ی تۆ بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌کردم.. منی کۆستکه‌وته‌ی تۆ،
که‌له‌شه‌وی یه‌ڵدای خۆمدا بۆتۆ ده‌گریم . له زه‌مه‌ی حوکمی
گورگه ئاده‌مییه‌کاندا، له گریان زیاتر چی دیکه‌مان هه‌یه،
ئه‌مه بێ به‌ریبوونی منه له شووناسه‌که‌م و به‌رائه‌تی منه
بۆتۆ ئه‌ی غه‌در لێکراو!
-قسه‌وباسێک له‌سه‌ر جینۆسایدکردنی کورد له‌لایه‌ن
(هادی ئه‌لیس) نوێنه‌ری فیدراسیۆنی کورد له که‌نه‌دا.
خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی
Peter Galbraith بۆ ئه‌م
یاده له لایه‌ن هادی ئه‌لیسه‌وه
بۆ خوێندنه‌وه‌ی په‌یامه‌که‌ی
Peter Galbraith
به زمانی ئینگلیزی کلیکی ئێره بکه‌ن :
له به‌شێک له برگه‌ی یاده‌که‌دا سوپاس و پێ‌زانین ئاراسته‌ی
هه‌ریه‌ک له‌م به‌رێزانه کرا :
مامۆستای ناسراو حه‌سه‌ن یوسف زه‌مانی ،که‌ئه‌رکی کێشا له
رێکخستنی به‌شی گۆرانی و مۆسیقادا.
هونه‌رمه‌ندی شێوه کار دارا ئارام بۆ به‌شداری کردنی به
به‌شێک له تابلۆکانییه‌وه له‌و یاده‌دا.
هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی زۆر بۆهونه‌رمه‌ندی شێوه‌کاری
ده‌ست ره‌نگین (شیلان جه‌بار) که به‌شێکی زۆری له
ورده‌کارییه‌کانی کاری هونه‌ری ئه‌م یاده‌ی خستبووه سه‌ر شانی
خۆی.
-خوێندنه‌وه‌ی هۆنراوه‌یه‌ک له لایه‌ن (هه‌ڵشۆجه‌مال
)ه‌وه.
-پێش که‌شکردنی پرۆگرامی یاده‌که له‌لایه‌ن (چرا نه‌وزاد)
ه‌وه.
- نیشاندانی فلیمێکی دۆکیومه‌نته‌ری له‌سه‌ر کیمیابارانی
هه‌ڵه‌بجه‌وئه‌نفال کۆتایی یاده‌که‌بوو به سه‌رکه‌وتووی و جێی
ڕه‌زامه‌ندی ئاماده‌بووان بوو.
|