په‌یوه‌ندی

نووسین

گۆرانی

ماڵه‌وه‌

دڵشاد

له‌ یادی "کاروان عوسمان" دا

 

سه‌ره‌تا ده‌ستان خۆش بێت بۆ یادکردنه‌وه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده...      

  کاروان عوسمان له‌ خێزانێکی هه‌ژار گه‌ورو بوبوو' له‌گه‌ڵ خوێندندا کاری ده‌کرد شان به‌شانی دایکی بۆ دا‌بین کردنی بژێوی رۆژانه‌یان.  له‌سه‌ره‌تادا دوکانیکی رۆن گۆرینو په‌نجه‌رجێتی به‌رێوه‌ ده‌برد پاشان دوکانێکی فرۆشتنی ئامێری مۆسیقای به‌رێوه‌ ده‌برد که‌ شه‌ریک بوو تێیدا...

کاروان که‌سێکی ڕاستگۆو نه‌فس به‌رز بوو' هه‌رئه‌مه‌ بوو وای کرد که‌ کاروان ی ته‌مه‌ن کوورت کرد.

    هونه‌رمه‌ند کاروان ئاواز دانه‌رێکی زۆر سه‌رکه‌وتوو بوو کاتێک ئاوازێکی داده‌رشتو پیشانی ئاوازدانه‌ره کانی ده‌دا زۆریان لا په‌سه‌ند بوو. هونه‌رمه‌ند له‌ قۆناغی ناوه‌ندی خوێندنیدا توانیویه‌تی له‌ پێش برکێیه‌کدا له‌ سه‌ر ئاستی عراق بۆژه‌نینی ئامێری (عود)ساز کرابوو بروانامه‌ی یه‌که‌می عراق به‌ده‌ست بێنێت له‌ تازه‌ پێکه‌یشتووه‌کانی عراق.

        کاروان وه‌ک هه‌ر هونه‌رمه‌ندێک مافی ئه‌وه‌ی هه‌بوو که‌ له‌ په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌کان وه‌ربگیرێت به‌ڵام له‌ چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا که‌ مامۆستای مۆسیقا(ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی)لێپرسراو بوو په‌سه‌نی نه‌کرد به‌و بییانووه‌ی که‌ که‌سێکی شیاو نیه‌ بۆ وه‌رگرتنی له‌ به‌شی مۆسیقا' هه‌رجه‌ند کارون بروانامه‌که‌ی پێش که‌ش کردبوو که‌ کسێکی میوزیکییه‌ له‌ وه‌ڵامدا مامۆستا تووڕه‌ بوبوو پێی گوتبوو تۆ( واسته)ت یامه‌تیده‌رت له‌گه‌ڵ خۆت هێناوه‌ پاشان ده‌یکاته‌ داره‌وه‌.

  ئه‌ لێره‌وه‌ هونه‌ره‌که‌ی کاروان له‌ سێداره‌ ده‌درێت 'پرسیار ئه‌کرێت بۆچی مامۆستا (ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی) ئه‌م ناحه‌قییه‌ی ده‌رحه‌ق به‌ کا‌روان ئه‌نجام دا؟؟؟.

 هه‌رجه‌ند کاروان زۆر ناره‌حه‌ت ئه‌بێت به‌ڵام بێ ئوومێد نابێت. له‌ ئاماده‌یی کشتوکاڵی به‌کره‌جۆ وه‌رگیرا' هه‌ر ئه‌و ساڵه‌ بۆ یادی نه‌ورۆز ئاهه‌نگێكێ گێرا به‌ یارمه‌تی گروپێک له‌  کۆرسی ئاماده‌ییه‌که' که‌ ئه‌و گۆرانیی و سورودانه‌ی که‌ تییایدا وترا له‌ئاوازی کاروان خۆی بوو.  میوانه ئاماده‌بووه‌کان‌‌‌ شایه‌تی سه‌رکوتووی ئاهه‌نگه‌که‌ وتوانایی هونه‌رمه‌ند بوو‌ن.

کاروان ی هونه‌رمه‌ند زۆر ئاوازی بۆ سورود و شعره سییاسییه‌کان داڕشتووه‌ هه‌رجه‌نده‌ خۆی هونه‌رمه‌ندێکی باووی  یاخیی بوو له‌ رژێم له‌و کاته‌دا 'به‌رجه‌سته‌ ترین نمونه‌ کاسێته‌ تۆمارکراوه‌که‌یه‌تی له‌گه‌ل گۆرانی بێژو هونه‌رمه‌ند( که‌مال محه‌مه‌د)که‌ جه‌ند گۆرانییه‌کی سییاسی قه‌ده‌غه کراوی له‌ خۆ گرتبوو....

 زۆر له‌ هاورێیانی وگۆرانی بێژانی ئه‌و ده‌مه‌ به‌ بروایه‌کی زۆر به‌کاره‌ جوانه‌کانی داوای ئاوازیان لێ

ده‌ کرد ئه‌ویش زۆر به‌ خۆ لێبوردانه‌وه‌  یارمه‌تی ئه‌دان له‌ پێناو پێشکه‌وتنی هونه‌رو مۆسیقای  کوردی

ئه‌وه‌ی ماوه‌ بیلێم که‌ کاروان ی هونه‌رمه‌ند تا دوا ساته‌کانی ژییانی له‌ زینداندا هه‌ر خه‌ریکی ئاواز دانان بوو.  چوار دیواری زییندان نه‌یان تونی کاروان له‌ هونه‌ر بکه‌ن تا له‌ سێداره‌ درا .

 

یادی هه‌میشه‌ له‌ دڵمان زیندووه‌.

‌‌

 

دڵشاد

January- 11 -2009