به‌ڕێزتان وه‌ك که‌سێك، که له ماوه‌ی رابوردوودا
هه‌م له‌باره‌ی هونه‌رمه‌ند «کاروان عوسمان»ه‌وه
نووسیوتانه و هه‌م له بواری بڵاوکردنه‌وه‌ی
گۆرانییه‌کانیدا هه‌وڵتان داوه، پێمان باشبوو، چه‌ند
پرسیارێکتان ئاراسته بکه‌ین.
ده‌نگه‌کان: ده‌کرێت که‌مێك له‌مه‌ڕ ئاشنایه‌تیتان
له‌ته‌ك خودی هونه‌رمه‌ند و کاره هونه‌رییه‌کانی،
بیرکردنه‌وه و شێوازه هونه‌رییه‌که‌ی بۆ خوێنه‌رانی
ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کان بدوێن؟
هه‌ژێن:
ڕاستییه‌که‌ی من هونه‌رمه‌ند «کاروان عوسمان» له
نزیکه‌وه ناناسم، ئه‌وه‌نده نه‌بێت، که له نیوه‌ی
دوو‌ه‌می هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابوردوودا یه‌که‌مین
گۆرانی ویم له ته‌له‌فزیۆندا به ڕاگوزه‌ر بیست "
ئێواره‌یه و ده‌مه‌گه‌ڕێ و
شه‌قامه‌که مه‌هه‌ژێنه..." یه‌کسه‌ره
شه‌یدای ده‌نگ و ئاوازه‌که‌ی بووم، ئه‌مه بێجگه له
کارایی هه‌ستناسکی هۆنه‌ری هۆنراوه‌که‌ی.. دووه‌م
گۆڕانی وی، که به‌رگوێم که‌وت، گۆرانی "بێنه
پێشچاو موڵك نه‌بێ ...
" بوو، که له «رادیۆ کۆمه‌ڵه»وه بیستم و پاش
ڕاپه‌ڕین توانیم کاسێتێکی بڵاوکراوه‌ی هونه‌رمه‌ند
ببیستم و پاش بیستنی گۆرانییه‌کانی: "شه‌وی
هه‌له‌بجه" ، "شه‌قانه‌کانی که‌رکووك" ، "مناڵانی
برسی جیهان" و ئه‌و گۆرانییه‌ی که ده‌ڵێت " من
نه‌بم، تۆ نه‌بی، کێ گورگه‌کان ڕاو کات؟" گه‌یشتمه
ئه‌و بڕوایه‌ی که هونه‌رمه‌ند له پیلانێکی
داڕێژراودا ئه‌و تۆمه‌ته‌ی بۆ دروستکراوه. ئیتر له‌و
کاته‌وه من خولیای کارکردن بووم بۆ تێگه‌یشتن له
ڕوداوه‌که، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که
کاروان عوسمان زوڕناژه‌نی ده‌سه‌ڵاتداران و ئۆپۆزسیۆنی
ده‌سه‌ڵاتخواز نه‌بوو، پاش راونانی ئه‌و ڕژێمه و
دواجار ڕوخانیشی، که‌س ئاوڕی له کاروان نه‌دایه‌وه.
من وه‌ك خوازیارێکی ئازادی و یه‌کسانی، له‌ته‌ك
بیستینی هه‌ر گۆرانییه‌کی هونه‌رمه‌نددا، هه‌ستم به
قه‌رزاری به‌رامبه‌ری کردووه و ده‌که‌م. ئه‌مه وای
لێکردم بیر له کارێك بۆ کاروان بکه‌مه‌وه و دواجار
به هاریکاری هاوه‌ڵێکی پۆلۆنیم توانیم گۆرانییه‌کانی
کاروان له کاسێته‌وه، هه‌رچه‌نده گۆرانی "بێنه
پێشچاو" تێیدا سانسوور کرابوو، بۆ
Audio wave format
و پاشان بۆ
Mp3
به هۆی پرۆگرامه سه‌ره‌تاییه‌کانه‌وه و به‌وجۆره
توانیم له
20ی
جانیوه‌ری 2003دا
سایتێکی هه‌ژار و بچکۆله بۆ گۆرانییه‌کانی له
www.geocities.com/karwan_usman
بکه‌مه‌وه. پاشانیش له‌و باره‌وه
له
11
ی ئۆگوستی 2003 دا نووسینێکم نووسی. من کاروان له
ئاواز و گۆرانییه‌کانیدا ده‌ناسم، کاروانێك که تا
دواساته‌کانی ژیانی له زیندانیش‌دا زۆرداری گورگه‌کان
چۆکی پێ دانه‌داوه و هه‌ر بیری لای مناڵانی برسی
بووه!
ده‌نگه‌کان: هه‌ندێك لایان وایه، که که‌سانێك له‌و
سه‌رده‌مه‌دا له‌ته‌ك ده‌زگه‌کانی ڕژێم دا
په‌یوه‌ندییان هه‌بووه و بریاره هونه‌رییه‌کان
به‌ده‌ست ئه‌وان بوون، کاروان به وه‌رگرتنی پله‌ی
یه‌که‌می له ئامێره‌کانی (عود) و (گیتار)دا له‌سه‌ر
ئاستی عیراق له ساڵی 1986دا و بوون‌ی شیوازێکی تایبه‌ت
به‌خۆی له ئاواز و ستایلدا و به ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بیری
ئازادیخوازی و یه‌کسانیخوازی و ئه‌تاهیستی له
گۆرانییه‌کانیدا، هه‌راسان بوون و ئه‌و تۆمه‌ته‌یان بۆ
هه‌ڵبه‌ستبێت. ده‌ڵێن گوایه پێشتر ڕێگرییان بۆ کاره
هونه‌رییه‌کانی کردووه؟
هه‌ژێن:
به‌ڕای من دژایه‌تیکردنی که‌سانێك که خوازیاری
تازه‌گه‌رین، له‌لایه‌ن که‌سانی کۆنه‌پارێزه‌وه
له‌لایه‌ن که‌سانێکه‌وه که پاراستنی سوونه‌ته
کۆنه‌کان و ده‌سه‌ڵات له ئه‌ستۆیانه، شتێکی ڕۆتین و
ئاساییه. چونکه گوێی ده‌سه‌لاتخوازان ناتوانێت
بیسه‌ری ئاواز و گۆرانیگه‌لێك بێت، که ئازادی و
یه‌کسانی و نه‌بوونی خوای ئه‌فسانه‌کان بچڕن! که‌سانێك
که له سایه‌ی ڕژێمی به‌عسدا له بواری هونه‌ردا
بڕیارده‌ر و کاربه‌ده‌ست بوون، به دڵنیاییه‌وه دژی
تازه‌گه‌ری بوون و کاروانیش له هونه‌ری موزیك و
گۆرانی کوردی‌دا په‌یامبه‌ری تازه‌گه‌ری بوو، کاروان
به‌خۆی کاروانێکی تازه بوو، که نه
ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کانی شاخ و نه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی
شار، خۆشییان لێی نه‌ده‌هات، ئه‌و خۆزگه‌ی بۆ
دونیایه‌کی بێ چین و چه‌وسانه‌وه، دونیاییه‌ك پڕ له
ئازادی و نان و گۆرانی و ئه‌وین ده‌خواست، ئه‌و
منالانی فێری نه‌فره‌ت له خوا و ده‌سه‌ڵات ده‌کرد،
ئه‌و گۆرانییه‌کی نوێ و نامۆ به گوێچکه
کۆنه‌بیسته‌کان بوو.
منیش گومانی وه‌ها شتێك ده‌که‌م هاوڕێ سه‌ردار
عه‌بدوڵڵا له
ژماره 16-17ی 2001ی «گۆڤاری
هانا»دا له نووسینێکدا به‌ناوی (گۆرانییه‌کی
له یادکراو و سێداره‌ی یاداوه‌رییه‌ک) ده‌ڵێت "تایبه‌تمه‌ندی
ئاواز و ده‌نگی ئه‌م هونه‌رمه‌نده وای کرد هه‌ر له
یه‌که‌م به‌رهه‌مییه‌وه که له ته‌له‌فزیۆنی که‌رکووک
تۆماری کرد سه‌ره‌رای داسه‌پاندنی مه‌رج بۆ له
قاڵبدانی له چوارچیوه‌ی مۆسیقای رۆژهه‌ڵاتیدا که
شیوازی ئه‌و نه‌بوو..."*،
هه‌روها له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت "ئه‌م
هونه‌رمه‌نده وه‌ک یه‌کیک له هیواکانی ئه‌وه بوو
که له بواری موسیقادا بچێته پێش، هه‌ر بۆیه زۆر
هه‌وڵیدا که له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانی
سلێمانی وه‌ربگیرێت که ئه‌و کات هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر
قه‌ره‌داغی به‌شی مۆسیقای به‌ڕێوه ده‌برد، به‌ڵام
داواکه‌ی قبول نه‌کرا!"**.
ئه‌مانه‌ش بۆ خۆیان به‌ڵگه‌ی دژایه‌تی ئه‌و کاته‌ن
بۆ کاروانه هونه‌رییه‌که‌ی کاروان عوسمان، که
ئاراسته‌که‌ی پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌که‌ی ڕه‌وته
کۆنه‌په‌رسته ناسیونالیست و جێکه‌وته‌کانی کۆمه‌ڵگه
بوو. بێده‌نگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداری ئه‌وکاتیش له‌و
ڕووداوه، نیشانه‌ی بوون‌ی وه‌ها هه‌وڵێك بۆ به‌رگرتن
به کاروان و کاروانه‌کان. هه‌روه‌ها زۆر سه‌ره‌داوی
تریش هه‌ن، که گه‌واهی بۆ وه‌ها شتگه‌لێك ده‌ده‌ن،
به‌ڵام تا ده‌رکه‌وتنی به‌ڵگه‌نامه‌کان ناتوانرێت به
دڵناییه‌وه قسه‌یان له‌سه‌ر بکرێت!
ده‌نگه‌کان:
که‌سانێك پێیان وایه، که ڕژێم بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و
هونه‌رمه‌نده نه‌یویستووه، هه‌مان ڕێگه‌ی
له‌ناوبردنی هونه‌رمه‌ند «قادر کابان» بگڕێته به‌ر و
سوودی له له‌ناوبردن و ناوزڕاندنی هونه‌رمه‌ندانی تری
وه‌ك جه‌وهیل و ... وه‌رگرتووه؟
هه‌ژێن:
به‌ڵێ ئه‌مه زۆر ڕێی تێده‌چێت و ئاوه‌ز په‌سه‌ندی
ده‌کات و لۆژیك پشتیوانی ده‌کات، چونکه ڕژێمی به‌عس
وه‌ك هه‌ر ڕژێمێکی بۆرژوازی، سوودی له ئه‌زموونه‌ک
چینایه‌تییه‌کانی پێش خۆی وه‌رده‌گرتووه. وه‌ك
ده‌زانین، پاش له سێداره‌دانی هونه‌رمه‌ند «قادر
کابان»، هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك گه‌ر ماریش پێوه‌ی بدایه،
خه‌ڵك ده‌یخسته ئه‌ستۆی ڕژێم، ئه‌مه‌ش بۆ دڕنده‌یی و
خوێنڕێژی بێ‌کۆتایی ئه‌و ڕژێمه ده‌گه‌ڕایه‌وه.
ده‌کڕێت هه‌ر ئه‌و کاردانه‌وه و هه‌لوێست وه‌رگرتنه‌ی
جه‌ماوه‌ر، وای له به‌عس و داروده‌سته‌که‌ی کردبێت،
که سوود له ئه‌زموونی تر وه‌ربگرێت، له‌وانه
ئه‌زموونی ته‌ڵه‌نانه‌وه بۆ
«سه‌باحه‌دين عه‌لی» ، نووسه‌ری به‌ناوبانگی تورك، كه
دواجار به فێڵ و ته‌ڵه‌كه له‌سه‌ر سنووری بولگاريا
له‌كاتی هه‌ڵهاتندا كوشتيان! ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وکات
«سه‌باحه‌دين عه‌لی»يان ئه‌وه‌نده خسته ژێر
فشاره‌وه، كه ناچار بوو ڕا بكات و ئه‌وكات له‌سه‌ر
سنووری توركيه- بولگاريا به‌ده‌ستی يه‌كێ له
نۆكه‌رانيان كوشتيان و وايان نيشاندا كه ئه‌و كه‌سه‌ی
كه له‌گه‌ڵيدا بووه له‌به‌ر چاوبڕينه پاره‌وپول،
ئه‌وی كوشتووه."***.
ئایا تۆمه‌تی کوشتنی هاوڕێیه‌کی کاروان له‌لایه‌ن
«کاروان»ه‌وه، سوود وه‌رگرتن نییه له‌و پلانانه‌ی
که پێشتر نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی
به‌رهه‌ڵستکاریان پێ له‌ناوبراون؟ ئه‌گه‌ر سه‌رنج
بده‌ینه سزا و فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی جۆ هیل «Joe
Hill»****،
ئه‌وا له پرسی گرتن و سزادانی «کاروان عوسمان»دا
دووباره ده‌بێته‌وه. «جۆ هیل» گۆرنیبێژیکی سۆشیالیست
بوو، باوه‌ڕی به کولیچه خواردن له به‌هه‌شت نه‌بوو،
کارگه‌ران و هه‌ژارانی بۆ خه‌بات هان ده‌دا، کاروانیش
هه‌روا. ئایا ئه‌مه ڕێکه‌وته یا هه‌ڵبژێر –انتخاب-؟
ده‌نگه‌کان:
وه‌ك ده‌زانین، «کاروان عوسمان» هونه‌رمه‌ندێکی
سۆشیالیست بووه و گۆرانییه‌کانیشی گه‌واهی بۆ ئه‌مه
ده‌ده‌ن، ئایا ئه‌و بێده‌نگییه به‌رامبه‌ر دادگایی و
سزای له سێداره‌دانی هونه‌رمه‌ندێکی ئاوا به توانا و
ناودار و پێشه‌نگی هونه‌ری مرۆڤدۆستانه، که له‌و
کاته‌دا ته‌نیا 22 ساڵ ته‌مه‌نی بووه و
په‌رده‌پۆشکردنی ئه‌وسا و ئێستا له‌لایه‌ن ناوه‌نده
هونه‌رییه‌کان و هێزه رامیارییه‌کان و
ده‌سه‌لاتدارانی پاش ڕژێمی به‌عس له کوردستان و
عیراقدا، گومان له‌سه‌ر ڕاستگۆیی ئه‌و دادگه‌یه دروست
ناکات؟
هه‌ژێن:
به دڵنییاییه‌وه، وایه، چونکه له‌و کاته‌دا
بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداری کورد بۆ هه‌ر شتێك ده‌گه‌ڕا
تاوه‌کو ڕژێمی پێ تاوانبار بکات، ته‌نانه‌ت زۆرێك له
تیرۆره‌کانی ده‌ستی خۆشی به هاری و خوێڕێژی ڕژێمی
به‌عس ده‌پۆشی. بێده‌نگه کردنیان له‌و پرسه، هه‌ر بۆ
نه‌یاری وان بۆ خه‌ون و دونیای خۆزگه‌کانی کاروان
عوسمان و کاروانه‌کانی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه. له کاتێکدا
ئه‌وان به جۆرێك ده‌ستیان له خوێنی قوربانیانی
هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال دا هه‌یه، ئا له‌و کاته‌دا
کاروان گۆڕانی شه‌و ڕه‌شی هه‌له‌بجه ده‌چڕێت! من
ته‌نیا یه‌ك هۆ بۆ پشتگوێخستنی کاروان و هونه‌ره‌که‌ی
ده‌بینم، ئه‌ویش پێچه‌وانه بوون‌ی ئاراسته‌ی
هونه‌ره‌که‌ی کاروان بوو بۆ هونه‌ری باو، بۆ هونه‌ری
چینه کۆنه‌پارێزه‌کان، بۆ هونه‌ری ده‌سه‌لات و
ده‌سه‌ڵاتخوازی. با وای دابنێین، که کاروان وه‌ك هه‌ر
مرۆڤێك که‌وتبێته هه‌ڵه و کارێکی نه‌شیاوی ئه‌نجام
دابێت! ئایا که‌من ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که له
سه‌رده‌مێکی ژیانیاندا لارییه‌کی مۆڕالییان هه‌بووه،
ئه‌ی بۆ هه‌ڵویست به‌رامبه‌ر بالۆره‌بێژه‌کانی قادسیه
وه‌رنه‌گیرا، بۆ به‌رامبه‌ر ئه‌وانی تر، که
ده‌ستێکیان له‌ته‌ك شاخ و ده‌ستێکه‌ی تریان له‌ناو
ده‌زگه‌کانی به‌عسدا بوو، ئه‌و هه‌ڵوێسته ڕامیاری و
،مۆڕالییه وه‌ر نه‌گیرا؟
خۆ کاتێك که کاروان عوسمان له جه‌رگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
ڕژێمدا دژی گورگه‌کان خه‌ڵك هانده‌دات، ئه‌وانی تر،
که ئێسته بوونه‌ته ئه‌ستێره‌ی گۆرانی و مۆزیك،
ده‌ستیان به کلاوه‌که‌یانه‌وه گرتبوو تا بای ڕۆژگار
نه‌یبا! به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشییه، ئه‌وه‌یه که
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مووه په‌رده‌پۆشی و پشتگوێ خستنه،
که‌چی کاروان پاش حه‌ڤده ساڵ له سێداره‌دانی و
هه‌رڕۆژه له سێداره‌دانه‌وه‌ی له لایه‌ن ده‌سه‌لاتی
بۆرژوازی کورده‌وه، هه‌ژماری شه‌یدایانی، هه‌ژماری
ئه‌فسوسخۆرانی، هه‌ژماری لایه‌نگرانی له
زیادبووندایه!
ده‌نگه‌کان:
به‌رای ئێوه بۆ هه‌ڵدانه‌وه و سه‌رله‌نوێ کردنه‌وه‌ی
وه‌ها په‌روه‌نده‌یه‌کی گوماناوی، له ئێستادا چی
بکرێت یا چۆن ده‌کرێت هه‌نگاوی بۆ بنرێت؟
هه‌ژێن:
وه‌ك ڕۆتینی کاری ئاسایی بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی
په‌روه‌نده‌یه‌ك و پێداچوونه‌وه‌ی فه‌رمانێکی
دادگه‌یی، پێویسته خاوه‌ن ماف - که‌س و کاری، نزیکانی
سزادراو- له ڕێگه‌ی پارێزه‌ر و دادگه‌وه سکاڵا دژی
ئه‌و بڕیاره به بوون‌ی پاساو بۆ ئه‌و
پێداچوونه‌وه‌یه، تۆمار بکه‌ن. ئه‌وسا قۆناخی دووه‌م
ده‌ست پێده‌کات، که هاوکاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی که‌سانێك
که ده‌چنه پای ئه‌و داخوازییه و له‌م بواره‌شدا
ڕاگه‌یاندن ده‌توانێت ڕۆڵی به‌رچاو بگێرێت.
بۆ ئه‌م پرسه تایبه‌ته، سه‌ره‌تا پێویسته که‌س و
کاری هونه‌رمه‌ند کاروان عوسمان، په‌یوه‌ندی به
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی ئه‌و پرسه‌وه بکه‌ن؛
له‌وانه‌ش که‌س و کاری لایه‌نی قوربانی و که‌سوکاری
که‌سانی تر که له‌و ڕووداوه‌دا تۆمه‌تبار یا بێ‌تاوان
کراون، پاشان هاوه‌ڵ و هاوکار و که‌سانێك که ئاگاداری
ده‌رچوونی کاروان و هاوه‌ڵه‌کانی له‌و ڕۆژانه‌دا بوون،
هاوزیندانییه‌کانی کاروان و زیندانه‌وان و پارێزه‌ر و
دادگه‌ر و که‌سانێك که له زیندانه‌وه نامه و
په‌یامی کاروانیان پێ گه‌یشتووه، ببین و قسه‌کانیان
تۆمار بکرێن و ئه‌گه‌ر ئاماده‌ش بوون به‌شداری له
پرۆسه‌ی دادگه‌ییکردنه‌وه‌که‌دا بکه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌نده‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر که‌سانی سۆشیالیست و
هاوبیری هونه‌رمه‌ند کاروان عوسمان، ئه‌وا هه‌م
چه‌ندین که‌سی شاره‌زای بواری یاسایی و دادگه‌ری له
ڕیزه‌کانماندا هه‌ن و هه‌م له ڕووی کۆمه‌کی
مادییه‌وه ده‌توانین هه‌رکه‌س به‌پێی توانا کۆمه‌ك
بکه‌ین و پرسه‌که بورووژێنین و فشار بۆ
ده‌سه‌لاتداران و دادگه بهێنین، که
چاوپێداخشاندنه‌وه به‌و بڕیاره‌دا بکرێته‌وه، که
هونه‌رمه‌ند کاروان عوسمانی پێ له سێداره دراوه.
دواجار، سایتی ده‌نگه‌کان ده‌توانێت ئه‌و مینبه‌ره
ئازاد و شێلگیره بێت، که خه‌ڵکانێکی زۆر له ده‌وری
داخوازی پێداچوونه‌وه و ده‌رخستنی ڕاستی ڕووداوه‌کان،
کۆبکاته‌وه. لێره‌دا من دونیایه‌ك ده‌ستخۆشی له
سایتی ده‌نگه‌کان ده‌که‌م و ئه‌م هه‌نگاوه‌یان له
گه‌وره‌کردن و کۆکردنه‌وه‌ی به‌ره‌هه‌مه‌کانی و
یادکردنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی پشتگوێخراو «کاروان
عوسمان» گرنگ و کارا ده‌نرخێنم. هیوادارم دۆستان و
شه‌یدایانی کاروان به‌م هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌وه
په‌یوه‌ست بن و تین بده‌نه‌وه به‌ر کاروانه
هونه‌رییه‌که‌ی « کاروان عوسمان »ی چه‌وساوان.
----------------------------------------------------------------------------------------
* گۆڤاری هانا، ژماره 16- 17 ی ساڵی 2001 ل37 س3
** هه‌مان سه‌رچاوه.
***
(نازم حیکمه‌ت باشتر بناسین) کورته‌ی ژیاننامه و
کۆمه‌ڵه هۆنراوه‌یه‌کی هۆنه‌ری به‌ناوبانگی تورك
«نازم حیکمه‌ت»، بڵاوکراوه له ژماره 15- 17ی
گۆڤاری هونه‌ری «ژیله‌مۆ»، و. له فارسییه‌وه:
هه‌ژێن.
**** بۆ زانیاری زیاتر له‌مه‌ڕ جۆ هیل و له
سێداره‌دانی، سه‌رانی ئه‌م لینکانه بکه‌ن:
http://www.joehill.org/uscappeal.htm
http://en.wikipedia.org/wiki/Joe_Hill
|