په‌یوه‌ندی

نووسین

گۆرانی

ماڵه‌وه‌

.سیروان حه‌مه‌ڕه‌شید

تابلۆی فریشته‌یی دایکم.



تابلۆی فریشته‌یی دایکم....سیروان
حه‌مه‌ڕه‌شید
==============================================
 
تابلۆی فریشته‌یی دایکم
سیروان حه‌مه‌ڕه‌شید/ هۆڵه‌ندا
وائه‌مشه‌ویش
گڤه‌ی بادێ و
وێنه‌که‌تم لامیوانه
ده‌بینم سیمات ژاکاوه و
جوانی ڕۆژانی تیا وونه !!
دایه‌گیانم بێ به‌ساقه‌ت
پۆله‌خه‌می کام هه واره ،
دڵی کردویت به‌هێلانه !
وه‌ره‌دایه ته‌نیا ئه‌مشه‌و
خه‌مه‌کانم له‌گه‌ڵ به‌شکه
وه‌ک مناڵیم هه‌ردوو چاوی...
پڕفرمێسکم به‌کل ڕه‌شکه
دایه گیانم بێ به ساقه ت
دڵم ده‌که‌مه به‌رمووره و
وه‌ک دیاریه‌ک له ملیکه
توخوا دایه‌ ده‌به‌س بگری
چاوه‌کانت تاوێ لێک نێ
له‌گریه‌ی تۆ ؛
چیاسه‌ری
له‌کۆش گرتووه و
دارستان پرچی خۆی ده‌ڕنێ !!
له‌گه ڵ هه‌نسک و فرمێسکتا
ده‌نگی بروسکه‌وبارانه
سه‌رتابا ڕه‌ش پرچ ئاڵۆزکاو
سیمات تابلۆی کۆست و ژانه!
شه‌و دره نگه‌ ده‌به س بگری
چاوه‌کانت تاوێ لێک نێ
له‌گریه‌ی تۆ؛
چیاسه‌ری له‌ کۆش گرتووه و
دارستان پرچی خۆی ده ڕنێ !!
ئه م هۆنراوه‌ له‌ساڵی1987نوسراوه‌
له‌هه‌مان ساڵدا کاروان عوسمان ئاوازی بۆ
دانه‌وه‌.

Serwan95@hotmail.com