په‌یوه‌ندی

نووسین

گۆرانی

ماڵه‌وه‌

سیروان حه‌مه‌ڕه‌شید

                          دوا نامه‌ی ماڵ ئاوای

 براده‌ر گیان:

زۆر دڵ ته‌‌‌نگم، زۆر دڵ ته‌‌‌نگم

له‌‌ کاتێکدا له‌‌سه‌ر مینای،

ماڵئاوایی و به‌‌ڕێ بوونم

جێتان دێڵم، به‌‌ناچاری

به‌‌بێ ئومێدی داهاتوو!!

ته‌‌‌نیا له‌‌ توێی دڵێکی ته‌‌‌نگ

هه‌ڵم گرتووه‌ ڕۆژانی زوو!!

ئه‌ی هاورێیان:

جێتان دێڵم به‌‌ نابه‌‌دڵ بێ ماڵئاوا!!

ئاوابوو لێم خۆری ته‌‌‌مه‌ن

که ئێوه‌م ون بوو له‌‌ چاوا

براده‌ر گیان:

حه‌زم ده‌کرد بستێ خاکی

سلێمانی جێگه‌م بوایه

نه‌ک غه‌ریبی ،

به‌‌ خه‌نجه‌رێکی ژه‌نگاوی

دڵه‌ی ته‌‌‌نگمی له‌‌تکردایه!!

براده‌ر گیان، ئاواره‌یم

کۆترێکه  بێ هێلانه‌

ده‌ریایه‌که و بێ که‌نار

براده‌ر گیان، ده‌ربه‌‌ده‌ریم

گه‌ڵا وه‌ریووی پایزه و

تا دنیایه ناگاته‌‌‌وه‌ ده‌ستی به‌‌هار !!

سیروان حه‌مه‌ڕه‌شید

 * ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ له‌ ساڵی 1987دا له‌لایه‌ن (کاروان عوسمان) و (که‌مال موحه‌مه‌د)ه‌وه‌ له‌ کاسێتێکدا کراوه‌ به‌ گۆرانی.