(5)
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی که کوردستانی باشوور هه‌یبووه و
هه‌یه‌تی، هه‌موو باڵه‌کانی ئیسلامی سیاسی کوردی ناچارکردووه
که به شێوه‌یه‌ک و دیکه بایه‌خ به بابه‌تی نه‌ته‌وه‌یی
بده‌ن و، ئازادی و سه‌رفرازی گه‌لی کورد بکه‌نه پره‌نسیپێکی
دیار و ره‌چاوکراویان"به‌ڵام"نه‌ک سه‌ره‌کییان. هه‌ڵبه‌ته،
لێره‌شدا، ده‌بێت ئاماژه به‌وه‌ش بده‌ین که ئیسلامی سیاسی
کورد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زاده‌ی هزرێکی سیاسی وڵاتانی
ناوچه‌که‌یه، هه‌ر به شێوازی پارته کۆمه‌نیسته‌کانی سه‌ر
به یه‌کێتی سۆڤییه‌تی جاران، نه‌یتوانیوه هیچ جۆره
په‌ره‌پێدانی یان ئیزافه‌یه‌ک بۆ بابه‌ته فیکرییه‌کانی بکات.
ئیسلامی سیاسی ناوچه‌که و، ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیش له‌و
زانا"سیاسی"یانه‌ی که به رووکه‌ش وانیشان ده‌ده‌ن
پێوه‌ندییان به سیاسه‌ته‌وه نییه، که‌چی هه‌موو هه‌وڵ و
ته‌قه‌للایه‌کیان هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان کردووه،
چه‌ندین ئیزافه و ته‌نانه‌ت داهێنانی نوێشیان له
بواره"فیقهییه‌کان"دا کردووه، هه‌ر بۆ نموونه، حه‌سه‌ن
تورابی، رابه‌ری ئیسلامی ناسراوی سودان، چه‌ند فه‌توایه‌کی
ده‌رکرد سه‌باره‌ت به شووکردنی ئافره‌تی موسڵمان به پیاوی
کریستیان و، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی پێشنوێژی ئافره‌ت بۆ پیاوان،
هه‌روه‌ها زانای میسری ناسراو"یوسف قه‌ره‌زاوی"چه‌ندین فه‌توای
سێکسی تازه‌ی ده‌رکرد سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی و شێوازی
خه‌وتنی ژن و پیاو پێکه‌وه و، جگه له فه‌توا جیاوازه‌کانی
دیکه‌ی ده‌رباره‌ی بابه‌تی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و
بانکانه‌ی که "سو‌و"وه‌رده‌گرن و، چه‌ندین فه‌توای جیاوازی
دیکه که بواره‌که رێگه‌مان پێنادات تیشک بخه‌ینه‌سه‌ر
هه‌موویان. ده‌رباره‌ی ئیسلامی سیاسی تورکی، که مۆرک و
کاریگه‌ری هزری که‌مالیزمی یه‌کجار پێوه دیاره، هه‌میشه
پابه‌ندی خۆی به تایبه‌تمه‌ندی تورکیا راگه‌یاندووه و،
هه‌موو هه‌وڵ و کۆششێکی فیکری و سیاسی خۆی خستۆته خزمه‌تکردنی
به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی تورکیای"که‌مال ئه‌تاتۆرک"،
هه‌ڵبه‌ته یه‌که‌م هه‌نگاوی ئیسلامی سیاسی تورکیا که نای
به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات، به ته‌وقه‌کردنه
به‌ناوبانگه‌که‌ی"نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌کان"ی رابه‌ری
پارتی"خۆشگوزه‌رانی"ئیسلامی و خاتوو"تانسۆ چیله‌ر"ی
سیاسه‌تمه‌داری عیلمانی، ده‌ستی پێ‌کرد، که ئاماژه‌یه‌کی پڕ
واتا بوو بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کان به ناوه‌رۆکی تایبه‌تی
ئیسلامی سیاسی تورکی. ئیسلامی سیاسی ئێرانیش، که زاده‌ی هزری
مه‌زهه‌بی شیعه‌یه، چه‌ندین هه‌نگاوی دیکه‌ی له‌و رووه‌وه
ناوه که هه‌مووی خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی کۆماری
ئیسلامی ئێران و باڵاده‌ستبوونی ره‌گه‌زی فارس ده‌کات،
ته‌ماشاکردنێکیش بۆ چه‌ندین بڕگه‌ی ده‌ستوری کۆماری ئیسلامی
ئێران، ئه‌وراستییه روون ده‌کاته‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی
که ئیسلامی سیاسی ئێرانی هه‌وڵێکی ژیرانه‌ی داوه که جۆره
هاوده‌نگبوونێکی له‌گه‌ڵ رووداوه جیهانییه‌کان و پێشکه‌وتنه
زانستییه‌کاندا هه‌بێت. هه‌ڵبه‌ته، گرنگی ئه‌و جۆره داهێنان
و ده‌ستپێشخه‌رییه فیقهییانه‌ی ئیسلامی سیاسی که ئاماژه‌مان
پێیاندا، له‌وه‌دایه که جۆره به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌کی
ده‌قی ئاینی ده‌کات که هه‌موو زانا موسڵمانه‌کان کۆکن له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی نابێت هیچ جۆره ده‌ستکارییه‌ک بکرێت چونکه هه‌ر
به‌پێی ئایه‌تی خودی قورئانی پیرۆز"ماآتاکم الرسول خذوه و
مانهاکم عنه فانتهوا"واته، ئه‌وه‌ی که پێغه‌مبه‌ر پێی
راگه‌یاندن په‌یڕه‌وی بکه‌ن و ئه‌وه‌یشی رێگه‌ی پێ نه‌دان
ده‌ستی لێ هه‌ڵبگرن". ئه‌وه‌یشی که ده‌بێت سه‌رنجی بده‌ین،
ئایه‌تی قورئانی پیرۆز بۆ چوار جۆر دابه‌ش ده‌بێت، که بریتین
له(الناسخ و المنسوخ و المحکم و المتشابه)، هه‌ڵبه‌ته، ئه‌و
ئایه‌تانه‌ی که زۆر گرنگن له رووی"حوکمی
شه‌رعییه‌وه"ئه‌وانه‌ن که له جۆری"المحکم"ن به پله‌ی
یه‌که‌م چونکه هه‌ر به‌پیی ئایه‌تی قورئان هاتووه"فیهن آيات
محکمات هن أم الکتاب"، واته(ئایاتی موحکه‌م"له
قورئاندا"هه‌یه که ناوه‌رۆکی قورئانن"، ئنجا ئایه‌تی
"الناسخ"به پله‌ی دووه‌م. ئه‌م دوو جۆره ئایه‌ته،
حوکمه‌کانیان یه‌کلاکراوه‌یه و، که‌س ناتوانێت هیچ جۆره
داهێنانێکیان تێدا بکات، هه‌ر بۆ نموونه، ئایه‌تی
به‌ردبارانکردنی زیناکاران، یان ئایه‌تی ئه‌وه‌ی که ئیسلام
دوا ئایینه بۆ ئاده‌میزاد و له رۆژی قیامه‌تدا هیچ جۆره
ئایینێکی دیکه جگه له ئیسلام په‌سه‌ند ناکرێت، یان ئایه‌تی
حیجاب و ئایه‌تی جیهاد، ئه‌مانه ئایاتی موحکه‌من که که‌س
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه هیچ جۆره گۆڕانکارییه‌کیان تێدا
بکات. هه‌ر به هۆی ئه‌مه‌شه‌ویه که زانا موسڵمانه‌کان تا
ئێستا ناکۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی "ئو‌سامه بن لادن"ی رابه‌ری
قاعیده به کوناهکار دابنێن، چونکه ئه‌و له کاری سیاسی و
سه‌ربازیدا، په‌نای بردۆته به‌ر بنه‌مای فیقهی یه‌کجار روون و
ئاشکرا که هیج که‌س ناتوانێت پێی بڵێت پێت لار داناوه.
ئه‌وه‌تا ئه‌و هه‌موو تاوانه ناپه‌سه‌ند و دوور له هه‌موو
داب و نه‌ریتێکی مرۆیی که رۆژانه له عێراقدا، به
ناوی"جیهاد"ه‌وه ئه‌نجام ده‌ردرێن، ناکۆکییه‌کی یه‌کجار
ئاشکرا له نێوان زانا موسڵمانه‌کان ده‌بینین سه‌باره‌ت به
هه‌ڵوێست وه‌رگرتن لێی و، روونکردنه‌وه‌ی که ئایا کارێکی
دروستن له رووی شه‌رعی ئیسلامییه‌وه یان نا؟ هه‌رچه‌نده
زۆرینه‌ی بۆچوونه فیقهییه‌کانی شه‌قامی ئیسلامی عه‌ره‌بی و
ته‌نانه‌ت غه‌یری عه‌ره‌بیش پتر به دروستی داده‌نێن. ئیسلامی
سیاسی کورد، که هه‌روه‌ک له سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌مان پێداوه،
زاده‌ی ئیسلامی سیاسی عه‌ره‌بییه، هه‌میشه له کارکردنی له
نێوان جه‌ماوه‌ردا، شێوازێکی پتر ته‌کتیکی به‌کارهێناوه و،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که له هه‌موو که‌سێک باشتر ده‌زانێت ئه‌و
به‌ها نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی که له نێوان خه‌ڵکی کوردستاندا
زاڵه، ئه‌و ناچاره جۆره خۆگونجاندنێکی له‌گه‌ڵدا بکات. زۆر
له‌و کوردانه‌ی که رێکخراون له ریزه‌کانی ئه‌و پارته
ئیسلامییانه‌دا، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌وه‌یان پێ
راگه‌یاندوون که ئه‌وان"واته پارته ئیسلامییه‌کان"پابه‌ندی
داخوازییه ره‌واکانی گه‌لی کوردن، به‌ڵام، پاشان و دوای
به‌رده‌وامبوونی ئه‌و ئه‌ندامه له‌سه‌ر
کۆبوونه‌وه"حزبی"یه‌کان، که‌مه که‌مه له شه‌قامی
نه‌ته‌وه‌یی دوور ده‌خرێته‌وه و، په‌یتا په‌یتا پێوه‌ندی به
شه‌قامی ئیسلامییه‌وه به‌هێزتر ده‌کرێت، ئه‌م به‌هێزکردنه‌ش
هه‌ڵبه‌ته له‌سه‌ر حیسابی شه‌قامی نه‌ته‌وه‌ییه. زۆر له‌و
که‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ پارته ئیسلامییه‌کاندا کاریان کردووه، دان
به‌وه‌دا ده‌نێن که ئه‌وان له‌سه‌ره‌تاوه وایانده‌زانی که
ئه‌و پارتانه ته‌نها له رێی خوادا کارده‌که‌ن و هه‌موو
هه‌وڵێکی خۆیان به ئه‌وپه‌ڕی پاکی و رێک و پێکییه‌وه
ده‌یخه‌نه خزمه‌ت گه‌لی کورده‌وه، که‌چی دوایی بۆیان روون
بووه‌وه که کاره‌که وانه‌بوو و هه‌رگیزیش وانابێت و، ئه‌وان
ته‌نها له بازنه‌یه‌کی داخراودا ده‌سوڕێنه‌وه که خزمه‌تی
به‌رژه‌وه‌ندی ده‌ره‌کی ده‌کات. ئیسلامی سیاسی کوردی، له‌بری
ئه‌وه‌ی که هه‌موو هه‌وڵێکی سیاسی خۆی بخاته‌گه‌ڕ بۆ
قایلکردنی هاوتاکانی له وڵاتانی ناوچه‌که‌دا به‌و زۆر و
سته‌مه‌ی که له نه‌ته‌وه‌ی کورد کراوه به‌تایبه‌تی له
تاوانه‌کانی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا، که‌چی تازه
به تازه خه‌ریکی پته‌وترکردنی پێوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ
هاوتاکانیایه‌تی و، زۆریش په‌له‌ترییه‌تی بۆ سنووردانان له
گه‌ڵ باڵه سه‌ره‌کییه‌کانی بزافی رزگاریخوازی کورددا. ئیسلامی
سیاسی کورد، که نه‌یتوانیوه ته‌نانه‌ت یه‌ک بستیش هه‌ڵوێستی
ئیسلامی سیاسی ناوچه‌که له به‌رامبه‌ر دۆزی ره‌وای کورد
به‌رێته پێشه‌وه، خۆی حه‌شارداوه له‌و بازنه سیاسی و
رۆشنبیرییه جیاوازانه‌ی که باس له گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئیداری
له کوردستاندا ده‌که‌ن، ئه‌و بازنانه له راستیشدا، کۆمه‌ڵه
مه‌به‌ست و ئامانجێکی یه‌کجار جیاوازتری له هی ئیسلامی سیاسی
هه‌یه، به‌ڵام ئیسلامی سیاسی، هه‌روه‌ک چۆن پارته
کۆمه‌نیسته‌کان ده‌که‌وتنه هه‌ڵه‌یی مێژووییه‌وه له
به‌رامبه‌ر وڵاته‌کانیان، به هه‌مان ئاراسته هه‌وڵ ده‌دات
که‌ڵک له‌و بارودۆخه‌ی ئێستای کوردستان وه‌ربگرێت و ماسی له
ئاوی لێڵدا راوبکات. ئیسلامی سیاسی کوردی، ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆیی
و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌بووایه، هه‌روه‌ک باڵه‌کانی دیکه‌ی
که ئاماژه‌مان پێیاندا، ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کمان له به‌ها و
پره‌نسیپه فیکرییه‌کانی ده‌بینی، به‌ڵام، جگه له پاشکۆیی بۆ
باڵه عه‌ره‌بییه‌کانی ئیسلامی سیاسی، چیدی له‌ئارادا نییه.
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له رۆژنامه‌ی کوردستان راپۆرتدا
بڵاوکراوه‌ته‌وه.
به‌شی یه‌که‌م - به‌شی دووه‌م- به‌شی سێیه‌م |