December 2007

هه‌فته‌ی دووه‌م

Pepwlekan
Library Art Archive

هه‌فته‌ی چواره‌م

هه‌فته‌ی سێیه‌م

هه‌فته‌ی دووه‌م

هه‌فته‌ی یه‌که‌م

هه‌فته‌ی دووه‌م

Dec 10, 2007

خولی سێیه‌م

425

ژماره‌

(دابونه‌ریت - ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی)  یان ماڵئاوایی  له‌ ئازادی
له‌م چه‌ند ڕۆژانه‌ی دوواییدا په‌رله‌مانی کوردستان کۆتایی به‌و مشتومڕه‌ هێنا که‌ ماوه‌یه‌کبو سه‌باره‌ت به‌ یاسای ڕۆژنامه‌نوسی له‌ ڕۆژه‌ڤدابو.....
هیوا عبدوڵا

دوو ته‌وه‌ره‌و یه‌ک مه‌به‌ست
به‌ کورتی دوایین سه‌ردانی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ عێراق و کوردستان ئه‌م مه‌سه‌له‌ی بڕانده‌وه‌، ئه‌م ساڵ ڕیفراندم له‌ که‌رکوک به‌ڕێوه‌ ناچێ. ئه‌مه‌ له‌ واقع یانی شکستی هه‌موو هه‌وڵه‌کانی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد‌. به‌ ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵات دان و ئه‌وانه‌ی له‌ دواوه‌ی ده‌سه‌ڵات دان......
ئاسۆ حامدی

ژیان لەم مەملەکەتەدا، چ گەمەیەکى پڕ لە تاوانە!!
عەیامێکە نیشتیمان لە پێش چاومدا بۆتە دۆزەخێکى پڕ لە سوتان و واهەست دەکەم ئێستا ئەم نیشتیمانە، سەر زەمینى خەون و خولیاکانى مرۆڤ نیە و هاونیشتیمانیەکانى لەباوەش ناگرێ، بەڵکە من وا هەست دەکەم، ئێستا نیشتیمان بەهەشتى مرۆڤگەلێکى جاهیلە و جەهەنمێکى گەورەیە بۆ ئێمەش،.....
ڕێبوار ڕەزا چوچانى

دیسانه‌وه‌ بێحورمه‌تیکردن به‌ژنان 
ڕۆژ نییه‌ گوێبیستی هه‌واڵی به‌ستنی کۆنفرانسێک، یاخوود لێدوانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکی کوردستان، یان سه‌رۆک کۆماری عێراقی "فیدراڵ" دژ به‌توندو تیژیی به‌رامبه‌ر به‌ژنان نه‌بین. دیاره‌ هه‌ر هه‌وڵێک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌ینه‌تییه‌کانی مێینه‌ له‌ مه‌مله‌که‌تی ئێمه‌دا پێویسته‌ به‌هه‌ند وه‌ربگیردرێت،.....
کاوه‌ حه‌سه‌ن
گەنج لە نێو هاوکێشەکانى ژیاندا
عەبدولسەلام مەدەنی:
حکومەت و رێکخراوەکان هەندێک کاریان بۆ لاوان کردووە بەڵام کێشەکە لەوەدایە لە نێوان هەردوولادا رۆڵەکان دابەش نەکراون......
سازدانى تەوەر : ڕێبوار ڕەزا چوچانى

کوردستان
لە دژە تیرۆرەوە بۆ دژایەتیکردنی دزى و تەزویر و کولێرا
ماوەیەک بەر لە ئێستا لە وڵاتى مەغریب هەڵبژاردنى پەرلەمانیى ئەنجامدرا، پێش ئەوەى هەڵبژاردن دەست پێبکات، تێبینى ئەوە کرا کە لە پڕوپاگەندەى حزبەکان بۆ هەڵبژاردن باسى پاراستنى بارودۆخى ئەمنى و پاراستنى خەڵک لە تیرۆر نەدەکرا،.....
سەنگەر زرارى

ژنانی کوردستان له‌به‌رامبه‌ر وه‌زیرو به‌ڕێوه‌به‌ره‌ هه‌وه‌سبازه کاندا،
کام ئاسۆ و ئاینده‌ چاوه‌ڕوانیانه‌!
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا هاتووه ،شتێک که‌ لام سه‌یربوو،ئه‌م هه‌واڵه‌ پڕ له‌ پرسیارو گرنگه‌‌ هیچ قه‌ڵه‌مێکی ژن و پیاوی نه‌ له‌قه‌ڵه‌مه‌ ئازاده‌کان و نه‌له‌قه‌ڵه‌مه‌ هه‌وسارکراوه‌کان ڕانه‌چڵه‌کاند   ،که‌دووقسه‌ی له‌سه‌ربکه‌ن!.هه‌موو هه‌رخه‌ریکی وونبوون و به‌دواداگه‌ڕانی سه‌رۆک بارزانی بوون!،......
ئه‌میر قادر

فه‌یله‌سوف كوژ و كتێب سوتێنه‌ر (صلاح الدین ئه‌یوبی)
دیاره‌ سه‌رچاوه‌ی زۆر هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ سلاحه‌دین ئه‌یوبی پاله‌وانی شه‌ڕه‌كانی دژ به‌ خاچ په‌رسته‌كان بووه‌، من نامه‌وێت لێره‌ باس له‌وه‌ بكه‌م كه‌ چه‌ند ئه‌م شه‌ڕانه‌ی سلاحه‌دین له‌ پێناو ده‌سه‌ڵات یان ئیسلام یان هه‌ر شتێكیتر بووه‌.
هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مین

لێره‌وه‌..تا..ئه‌وێ... مه‌رجانی چواره‌م
ئه‌ده‌ب له‌ به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤایه‌تی دا
فـه‌هـد گـرده‌وانـی
رۆژنامەنووس (رابەر رەشید) لەلایەن هەندێ لە تەجاوزچییەکانی
(شارۆچکەی پردێ)وە هەڕەشەی لێ دەکرێت
سەنتەری ڕۆشنبیری پردێ و ناوەندی چاک بە توندی دژ بە هەڕەشەکردنن لە مامۆستا ڕابەر دەوەستنەوە


خۆپیشاندانێکی شکۆدارو به‌هێزی په‌نابه‌رانی کوردو عێراقی له‌ شاری موینشن
 دژ به‌ سیاسه‌تی راسیستی حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا

Dec 12, 2007

خولی سێیه‌م

426

ژماره‌

جیهانگه‌ریی جه‌نگ
گردبوونه‌وه‌ی (هاوپه‌یمانیی جه‌نگ ڕاگرن)، گردبوونه‌وه‌یه‌که‌ له‌ سه‌روبه‌ندی جه‌نگی دژ به‌ عیراق و هێرشکردنه‌ سه‌ر عیراق و داگیرکردنی عیراقدا هاته‌ ئاراوه، که‌ ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی ئه‌نجامیان دا‌. مه‌به‌ست له‌م خڕبوونه‌وه‌یه‌ ڕاگرتنی جه‌نگ و کێشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی دیکه‌ بوو له‌ عیراق
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی

گه‌نده‌ڵی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات
هیچ ڕژێمێک ناتوانێت داوا له‌ که‌س بکات په‌یره‌وی یاسا بکات.ئه‌گه‌ر خۆی ده‌ق و روحی یاسا نه‌پارێزێت
ئه‌نوه‌ر حسێن
گه‌نج له‌ نێو هاوکێشه‌کانی ژیاندا
ئه‌کره‌م عه‌نه‌بی
سازدانی ته‌وه‌ر: ڕێبوار ڕه‌زا چوچانی
سیسته‌می قبووڵ مه‌رکه‌زی ،خوێندنی زۆره‌ملێ،بێبایه‌خکردنی زانست
ئا: سه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
کۆمەلگەی کۆلاپس و گەندەل
5- بەشمەک(بەکالا) بوونی ئافرەت:
بەگەندەلیبوونی خۆشەویستی

لە ئەمڕۆدا کێشەی ئافرەت و پێوەندی ئافرەتیش لەتەک پیاو لە گشت کۆمەلگەکانی سەردەم تابلێی کێشاوی و گفتووگۆئامێزە. ئەمە کە کێشەێ مێژووییە ئەلبەتە میتافیزیکیشە. ئەمەش وادەکا گەلێ لەو دیتنانەی باوەڕیان بەم لایەنەیە داکۆکی لەو بیردۆزە فەلسەفیانە بکەن.....
ئازاد حەمە
بیره‌وه‌ری و دارکا‌ستانییه‌که‌ی ئانێ فرانک
له‌ ڕۆژنامه‌ی(داگینس نیهێته‌ر)ی سوێدیدا وتارێکی سه‌رنجڕاکێشه‌رم خوێنده‌وه‌ له‌سه‌ر ژیانی پیره‌ دارێک و کچێکی به‌ناوبانگی جووله‌که‌، ئانێ فرانک،‌ باسه‌که‌ بوو به‌‌ که‌ڵکه‌ڵه‌یه‌ک و وای لێکردم که‌ په‌نا بۆ سایتی(Google) به‌رم که‌ بووته‌ کورده‌واری وته‌نی حه‌وت ده‌رمانه‌،.....
کاوه‌ ئه‌مین
بۆچی درۆ ده‌که‌ین ؟ پێویست ده‌کات درۆ بکه‌ین ؟
تامان شاکر
بۆ به‌رگری له‌ ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری وه‌رنه‌ مه‌یدان
ده‌سته‌ی به‌رگری له‌ ئازادی ڕاده‌ربرین
با له‌ پێناو ئازادیدا مانبگرین
نه‌به‌ز گۆران

کورد، جوجکه‌ هه‌تیوه‌یه‌‌!
مه‌ره‌خه‌سکردنی بکوژانی د. قاسم لۆ و د. فازیل ڕه‌سوڵ و عه‌بدوڵای قادری و د. شه‌ره‌ف که‌ندی بۆ؟

دوژمنانی کورد که‌ڵکی سه‌ره‌کیان له‌وه‌ وه‌ر‌گرتوه‌ که‌ کورد خۆی خۆشناوێت و به‌ به‌زه‌یی و به‌ سۆز نیه‌ به‌رامبه‌ر‌  خۆی، بۆیه‌ زۆر به‌ ئاسانی ده‌توانرێت تۆوی دووبه‌ره‌کی و دوژمنایه‌تی بچێنرێت له‌ نێوان کورده‌کان خۆیاندا،....
جیهاد موحه‌مه‌د

تارمایی سه‌رۆک
کتێبی  ( تارمایی )، ره‌نگه‌ رۆژانه‌و به‌سه‌رهاتی سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانی پێشوو تۆنی بلێر بێت، به‌پێی مه‌به‌ستی شاراوه‌ی ناو رۆمانه‌که‌، په‌یوه‌ندی دۆستبازی و ده‌ستبازی و مێبازی و هه‌وستبازی نێوان ئه‌و سه‌رۆکه‌و یه‌کێک له‌ ژنه‌ نازداره‌ ناسکه‌کانی هاوکاری له‌ ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ده‌گێرێته‌وه‌
شێرزاد هه‌ینی

پرخه‌ کردن  له‌ کاتێ خه‌ودا  Snoring / و کێشه‌کانی
ئێمه‌ ناتوانین به‌ بێ'' خه‌و'' بژین. خه‌وتن وه‌کو ئاو و خۆراک گرنگه‌ بۆ مرۆڤ.
ئه‌گه‌ر که‌میی خه‌وتن له‌ ئارا دابێت،کارکردنی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌ی مرۆڤ تێکده‌چێت
......
گوڵاڵه‌ پشده‌ری

ئه‌و(پرۆژه‌ی‌ وادی‌ ئه‌لمانی‌ ‌وناوه‌ندی‌ چاك )
 خه‌ریكی‌ بوون حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان جێبه‌جێی‌ كرد

عومه‌رمحه‌مه‌د

كۆمیته‌ی به‌رگری له‌ ڕۆژنامه‌وانانی كوردستان نیگه‌رانه‌ به‌رامبه‌ر یاسای كاری ڕۆژنامه‌وانی په‌سه‌ند كراو له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ و داوا له‌ ڕۆژنامه‌وان ده‌كه‌ین
دژ به‌و یاسایه‌ بوه‌ستن

خه‌ڵکی هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌ چاندنی داری(واشینتۆنیا)که‌ هاوشێوه‌ی دار خورمایه‌
 هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌رده‌بڕن
راپۆرتی : سالار بابه‌شێخ
هه‌فته‌نامه‌ی فدرسیۆن
ژماره‌5

سێمینارێک به‌هه‌ردوو زمانی ئینگلیزیی و کوردیی له‌سه‌ر
رۆژی شه‌ممه( ١٥-١٢-٢٠٠٧ ) ، کاتژمێر 9 ( نۆ ) ی شه‌و‌ به‌کاتی نێوه‌ندی ئه‌وروپا، له‌  ژووری کوردستانی ئازاد و سه‌ربه‌ست .... سێمینارێک بۆ هه‌ریه‌ک  له‌   Janet Brady ( ئوسترالیی ) و ‌ کامیار سابیر ( ناسراو به‌ خه‌تاب سابیر ) له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێ
..

له‌شارى سلێمانی‌ گۆرێكی‌ به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه‌و تائه مرۆ گه‌ڕان به‌رده‌وامه‌
رۆژ 8/12/ 2007 له‌ شاری‌ سلیمانی‌ نزیك گۆرستانی‌ شێخ ئه‌حمه‌دی‌ هندی‌ گۆرێكی‌ به‌ كۆمه‌ڵ دۆرایه‌وه، ‌ كه‌ ته‌رمی‌ ‌ ژن‌و مندالیشیان تێدایه‌،..

بکوژانی کورد له‌ ئاڵمانیاش ئازاد ده‌بن!
ناوه‌ندی چاک دژ به‌ ئه‌نفال و جینۆسایدی گه‌لی

Dec 14, 2007

خولی سێیه‌م

427

ژماره‌

سۆسیالدیموكراتیی
ئاربایده‌ر پارتی نۆروێژیی ساڵی ١٨٨٧ دامه‌زرا كه‌ هه‌م سه‌ندیكاكان و هه‌م لقگه‌لی پارتی خۆیشی بناخه‌ی بوون. پرۆگرامه‌كه‌ی پارتی له‌سه‌ر نموونه‌ی ئه‌ڵمانیی و دانماركیی ماركسیستیی بوو، به‌ڵام ستراتیژیه‌ سیاسییه‌كه‌ هه‌روه‌كوو له‌ دانماركیش وابوو زوو ڕه‌نگی ڕیفۆرمیزمێكی وریای وه‌رگرت.....
وه‌رگێرانی له‌ سویدیه‌وه‌:
 رێبوار ڕه‌شید

لەبارەى سەرهەڵدانى دەوڵەتى نوێ
سیستمى دەوڵەتى نوێ «THE MODERN STATE SYSTEM» لەدەرەنجامى ئەزموونى بەردەوامو مێژووییانەى کۆمەڵایەتى مرۆڤەوە هاتۆتەئاراوە، هەر لەسەرەتاوە واتە لەکۆمەڵگەى سەرەتایى بەر لە مێژووى نوسراودا بیرۆکەى رێکخستنى ژیانى کۆمەڵ سەریهەڵداوە، مێژوونووسان پێیانوایە یەکەمین لاپەڕەکانى مێژووى نووسراوى مرۆڤ لە"میزۆپۆتامیا" ......
جەمال پیرە

ئه‌نفال كاره‌سات نیه‌ تاوانه‌
كه‌ئه‌نفال كاره‌سات نیه‌، به‌ڵكو تاوانه‌، كه‌تاوانیشه‌ تاوانێكی‌ ئاسایی‌ نیه‌، به‌ڵكو به‌پێی‌ ره‌گه‌زه‌كانی‌ ناسینه‌وه‌ی‌ جینۆساید ئه‌نفال تاوانی‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌، بێگومان تاوانی‌ نیوده‌وڵه‌تیش هه‌م له‌باری‌ یاسایه‌وه‌و هه‌م له‌رووی‌ سیاسیه‌وه‌ سنوری‌ كێشه‌ی‌ ناوخۆیی‌ ده‌به‌زێنێ‌‌و ده‌ترازێته‌ ناوكێشه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌……
عومه‌رمحه‌مه‌د

گەشتێک بە جیهانی پەرتوکێکی بەناوبانگدا
خەباتی چینایەتی ڕووپۆشێکە دەدرێت بە سەر خەباتێکی ناوەکیتر و ڕەسەنتردا ، بە چەمکی خەباتی چینایەتییانە ، خەباتە ڕەسەنەکەی دی ، دەشاردرێتەوە .....
بەشی سێیەم
نوسینی :بژار
سێکس و سیاسەت
پەیوەندى نێوان سێکس و سیاسەت پەیوەندیەکى فراوان و لەمێژینەیە. ئەم پەیوەندیە پەویوەندیەکى تەواو ئاڵۆز و پڕ گۆڕان و جیاوازییە لە سەردەمێکەوە بۆ سەردەمێکى تر. بۆ نمونە لە سەردەمى فتوحاتى ئیسلامییەوە لەو چرکەساتەى کە جەستەى ژنان حەڵاڵ دەکرێت بۆ ئەسحابەکان،.....
عەزیز ڕەئووف
سه‌رچاوه‌ی سروشتی نه‌وت: خاوه‌نداریه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل
سه‌رچاوه‌ی سروشتی نه‌وت وه‌کو سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگی وزه‌ و سوته‌مه‌نی بوونی له‌ هه‌ر ناوچه‌یه‌کدا مایه‌ی باشترکردنی ژیان و گوزه‌رانی ئه‌و خه‌ڵکه‌یه‌ که‌ له‌ ناوچه‌که‌دا ده‌ژین.‌ ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ خۆیان له‌ سامانی سروشتی ژێرزه‌وی وڵاته‌که‌یان سه‌ربه‌خۆبن.....
شاخه‌وان شۆڕش
گەنج لە نێو هاوکێشەکانى ژیاندا
زیرەک کەمال:
خەڵک لە وڵاتی ئێمە بۆ ئەوە هەڵنایەت بگاتە بەهەشت، بەڵکو وا تێدەگات کە لە دۆزەخدا دەژیێت!!...
سازدانى تەوەر : ڕێبوار ڕەزا چوچانى
هێڵه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی ڕه‌خنه‌ی سۆسیالیستی
له‌ ئه‌زموونی شۆڕشی کرێکاری له‌ سۆڤیه‌ت
مه‌نسوری حیکمه‌ت - ئیره‌ج ئازه‌رین
و: کامیل عه‌زیز

کومێدیا یان تراژیدیا
مێژوویه‌ک که‌ خۆی به‌رهه‌م دێنێته‌وه

په‌یوه‌ندی مێژوو به‌ تراژیدی و کومێدیه‌وه‌،په‌یوه‌ندیه‌کی گه‌لێک دێرینه‌ .لام وایه‌ ئه‌و گرێدراوییه‌ (مێژوو کومێدیا-تراژیدیا ) ته‌مه‌نی له‌ هه‌زاران ساڵ تێده‌په‌رێت . کاتێک که‌ مرۆڤ ده‌بێته‌ خاوه‌نی هزرێکی مێژوویی ،....
رۆژدین راد‌

پێگه‌ی په‌رله‌مان له‌ نێوان فه‌رمانی پارته‌کان و خواسته‌کانی کۆمه‌ڵگای سڤێل
ئه‌وه‌ راسته‌ که‌ په‌رله‌مانی کوردستان، راسته‌وخۆ نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل ناکات و، هیچ پێوه‌رو پێناسه‌یه‌کی ته‌ندروستی، هه‌ماهه‌نگ به ‌پێڕۆی په‌رله‌مانیی جڤاکه‌ دێمۆکراسییه‌کان بۆ له‌مه‌حه‌کدانی ناگونجێت،  وه‌ له‌ڕووی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ده‌زگایه‌کی بێڕه‌نگ و بێتام و بێبۆنه‌و،  له‌پانتایی مشه‌خۆرییدا وه‌ك هه‌ر ناوه‌ندێکی کارگێڕیی، ....
    سیروان بابه‌عه‌لی

چه‌ند ڕۆژێکه‌ و که‌رکوکمان له‌ده‌ست ده‌چێ
ئه‌و کاته‌ی سوار چه‌ند جارێک ده‌گلێت و نابێت به‌ سوار ، چی بکه‌ین ؟؟؟
ئێمه‌ی کورد له‌ هه‌موو زه‌مه‌نێکدا له‌ پێش سته‌مکاری و دڵڕه‌قی داگیرکه‌ران ، قوربانیی ده‌ستی  نه‌زانی و بێبه‌هره‌یی سه‌رکرده‌ و سه‌رانی ئیداری و سیاسی گه‌له‌که‌مان بووین.....
هێمن ڕه‌ئووف

توند و تیژی بۆچی؟ کێ توند و تیژە
دەکرێ ئەمە پرسیارێک بێت هەر هەموومان سەرەتا لە خۆمانی بکەین و دواتر لە خەڵکی تر .توندو تیژی بۆچی وەکێ توندو تیژی بە کاردێنی لە کۆمەڵگە کاتیک مرۆڤ لە دایک دەبێت،.....
تامان شاکر

من بڕوام هه‌یه‌ به‌ ...درکاندنی 6 بیر و بڕوای جیاواز
بڕوا به‌ ئایین یان خوود به‌ مه‌عبوودێک چی به‌ مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت؟
چۆن وبۆ چی ئه‌م هه‌موو جۆره‌ ئایینانه‌ درووست بوون؟
کامیان به‌ که‌ڵکی مرۆڤ دێت و یان خوود کامیان باشتره‌؟
یان هه‌ر بێ بڕوایی (بێدین) چ به‌ مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت یان لیی که‌م ده‌کاته‌وه‌؟

گوڵاڵه‌ پشده‌ری

کەمال ڕەوف: لە ڕابردو لەئایندەشدا هێندە سیاسیەکان هەرەشە بوون و خاوەن فاوڵ بون ودەبن لەسەر بەزاندنى هێڵى سورو زیان گەیاندن بە ئاسایشى نەتەوەیى، هیچ کاتێک ڕۆژنامەنوسان لەو بوارو مەیدانەدا ، بەتۆزى پێى ئەواندا نەگەیشتون و ناگەن. ....
ئا : ئاسۆعوسمان

کۆمیتەی بەرگری لە ڕۆژنامەوانانی کوردستان:
داوا لە ڕۆنامەونووسانی کوردستان دەکه‌ین وازبێنن و ئیستیقالە لە ڕیزەکانی
 سەندیگای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ب
ده‌ن

یاداشتێکى بەپەلە
دەستەیەک لە نوێنەرانى کەناڵەکانى ڕاگەیاندن و
ڕۆژنامەنووسانى کوردستان

ئه‌ندام مزگه‌وت و ڕۆژنامه‌ی تۆقیو
ئه‌نفالکردنی وشه‌ یان ته‌ریقبونه‌وه‌ی مێژووی ده‌سه‌ڵاته‌کانی په‌رله‌مان

خوێنده‌وار بوینایه‌ په‌نامان بۆ جه‌للاده‌کانی مێژوو نه‌ده‌برد یاسامان بۆ بنوسن و‌ که‌وڵمان بکه‌ن. ئێمه‌ زۆر له‌وه‌ تاوانبارترین که‌ ئێستا په‌رله‌مان گۆشاوگۆش خه‌ریکی سه‌ربڕینمانه‌ که‌چی ئێمه‌ له‌جێی به‌ردبارانکردنیان‌ خه‌ریکی ناڕه‌زایی و که‌مپینگرتنین......
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی

یاسای مه‌یموون!
تا ئێستا نازانم کام پیت و کام وشه‌، به‌ پێی یاسا‌ نوێیه‌که‌ی په‌رله‌مانی کوردستان دژی یاسا ده‌وه‌ستێته‌وه‌ و سزای له‌ سه‌ر هه‌یه‌. نووسینی وشه‌ی (ئه‌نفالچی) هێنده‌ی ئه‌نفالچی قه‌ده‌غه‌یه‌ یا قه‌ده‌غه‌تره‌؟ به‌کارهێنانی وشه‌ی (موسته‌شار) و (فایلدار) هێنده‌ی موسته‌شارێتی و فایلدارێرێتی یاساغه‌ یا یاساغتره‌؟.....
نوسینی: مه‌یموونزاده‌

رۆژنامه‌گه‌ری له‌ کوردستان بڤڤڤڤه‌ ده‌کرێت
لێگه‌ڕێن با یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له‌ په‌ڕله‌مانی هه‌ڵنه‌بژێردراو بڕیاڕی له‌سه‌ر بدرێت و په‌سند بکرێت ، بۆ ئه‌وه‌ی که‌س له‌و ده‌سه‌ڵاتدارنه‌ی هه‌رێمی کوردستان شانازی نه‌که‌ن به‌ ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری ......
فه‌هد گرده‌وانی

ناوه‌ندی چاک دژی خنکاندنی ئازادی ده‌ربرین و ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌‌ که‌
پارله‌مانی کوردستان په‌سندی کردووه‌

به‌ند کردنی ئازادی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ، له‌ده‌ستدانی بڕوای جه‌ماوه‌ره‌
ئه‌و کاته‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ مانه‌وه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی ویست و ئیراده‌ سیاسیه‌کانی خۆی په‌نا ده‌باته‌ به‌ر ته‌سککردنه‌وه‌ی جه‌مسه‌ره‌کانی ئازادی و سنوره‌کانی ڕاده‌ربڕین، ئیتر سه‌ره‌تاده‌ست بۆ کۆمه‌ڵێک شێوازی یاسایی سه‌یر ده‌بات....
چاک

سەندیکاى ڕۆژنامەنووسان خۆى نەخشە سازى خنکاندنى ئازادیە
دەستەى بەرگرى لە ئازادى ڕادەربڕین

پێنجه‌مین ڤیستیڤاڵی سینه‌مای کوردی له‌ له‌نده‌ن
هه‌موومان ده‌زانین سینه‌مای کوردی مێژوویه‌کی دوورو درێژی نییه‌ ده‌کرێت  یه‌ڵماز گۆنایی به‌ سه‌ره‌تا و ڕه‌هبه‌ری ده‌ستپێکردنی سینه‌مای کوردی دابنێین
ئاسۆ گۆران

هه‌فته‌ی که‌لتووری کوردی له‌ کۆبنهاگن،
ئامرازێک بۆ نزیکبوونه‌وه‌له‌ که‌لتوور،پرۆژه‌یه‌ک بۆ ئاینده‌
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی
بەیاننامەى کەمپینى "بەهاناوە هاتنى بەپەلەى
بریندارانى چەکى کیمیاوى" لە هەڵەبجە
کۆمیتەى هەڵەبجەى ناوەندى "چاک"
لە دووەمین فیشتیڤاڵى گەرمیاندا خەڵاتى باشترین کچە ئەکتەر
بەخشرایە(ئاڵاغازى)
ڕاگەیاندنی فیدراسیۆن لە پەیوەند بە ( ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤ )ەوە

19 مانگ مانگرتنی چەند رۆژەی پەنابەران لە سویسرا دەست پێدەکات
په‌یوه‌ست بن به‌ مانگرتنی چه‌ن ڕۆژه‌ی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی/سویسرا

و کۆمه‌ڵێک ڕێکخراویتر له‌ شاری زوریخ

بانگه‌واز
پارێزەرانی گەلی کوردستان

عه‌بدولموته‌لیب گه‌ردی

An Open Letter To:
Dears Mr. Aidan White of International Federation of Journalists (IFJ),
Mr. Robert Ménard of Reporters Without Borders (RSF),
Ms. Ann K. Cooper of Committee to Protect Journalists (CPJ),
 Mohammed A. Salih, USA

Dec 16, 2007

خولی سێیه‌م

428

ژماره‌

جەمیل سائیب و مەلیک.. من و پەرلەمانی کوردی
"گفتوگۆیەک لەگەڵ شێخ مەحمود"
مەلیک لە کوێیت؟ نەوەکانت بە ناوی تۆوە یاسای رۆژنامەوانییان دەرکرد، دەک بەخۆشی بێت.. ئەوان دەیانەوێت بەناوی شەرەفو نەریتو ئەمنی قەومیو "بەربەرەڵڵایی" تەواوی غەزەتەکانی میللەت بکەنە بڵندگۆی مزگەوتو مایکە ماستاوچییەکان و پاسەوانی کۆشکو توتیی دەسەڵاتی ترسنۆک.....
هەردی مەهدی میکە
تیرۆرکردنی ئازادی لە فۆرمی جۆراوجۆردا
باسکردن لە ئازادی مرۆڤ ناچار بە چەند پرسیارێک دەکات کە هەڵوەستەیان لەسەربکات و بەدوای وەڵامەکانیاندا بگەڕێت، تا لەوێوە مانا و دەلالەتەکانی ئازادی بدۆزێتەوە و دەست نیشانیان بکات، شوناسی راستەقینەی ئازادی چییە، چ کاتێک مرۆڤ هەست بە ئازادی دەکات، ئازادی چیمان پێدەبەخشێت، ئازادی کەی خۆی بەدیار دەخات و کەی خۆی بزر دەکات، کێن ئەوانەی هەوڵی تاساندنی ئازادی دەدەن......
ڕێبوار ڕەزا چوچانى

تێڕوانین له‌ چه‌مکی یه‌كسانی:
یه‌كسانی واته‌ پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی نه‌ك سه‌پاندنی پێکچوون

یه‌کسانی و دادوه‌ری کاتێک دێنه‌دی که‌ تاکه‌كان به‌ ژن و پیاوه‌وه‌ وه‌کو بونه‌وه‌ری جیاواز و تایبه‌تمه‌ند له‌ قوڵایی خۆیاندا و له‌ ده‌ره‌وه‌‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی هێز و زاڵبوون و چه‌وسانه‌وه‌ خۆیان بن و یه‌کتری قبوڵ بکه‌ن..
نه‌زه‌ند به‌گیخانی

نووسه‌ر و مه‌نفا
ترس له‌سه‌فه‌ر، ترسه‌ له‌ ژیان، چونکه‌ ژیان بۆ خۆی سه‌فه‌ره‌

مێژووی ئینسانی کورد زیاتر مێژووی به‌جێهێشتن و ماڵئاوایکردنه‌ هێنده‌ی ئه‌وه‌ی مێژووی به‌خێرهاتن و سه‌قامگیربوون بێت. مێژوویه‌که‌ پڕه‌ له‌ کاره‌ساتی له‌ ده‌ستدان و زنجیره‌یه‌کی یه‌کبه‌دوای یه‌ک له‌ دۆڕاندن،.
هیوا قادر
ئاماده‌کردنی: توانا ئه‌مین

په‌رله‌مان و یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری
ساغ بوونه‌وه‌ی "په‌رله‌مانی کوردستان" له‌سه‌ر دژایه‌تی ئازادی بیروراو ڕۆژنامه‌گه‌ری هه‌لوێستێکی تازه‌ نیه‌و هه‌ر ئاکام و هه‌ڵوێستی له‌و بابه‌ته‌ چاوه‌ڕوان ده‌کرا که‌ دوورو نزیک په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌ندێشه‌کانی‌ ئازادی و مافه‌کانی مۆدێرن بوونی کۆمه‌ڵگه‌وه‌ نیه‌
ڕزگار عومه‌ر

له‌ناو لێدوانه‌کانی مام جه‌لالدا به‌عس‌و سه‌ددام ده‌بینم، له‌ناو ‌مانشێتی رۆژنامه‌یه‌کدا
سوڵتان هاشم، خه‌زره‌جی‌و تیرۆریستان ده‌بینم!

مام جه‌لال، سکرتێری گشتی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان‌و سه‌رۆک کۆماری ئێستای ئێراق، ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌روا به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێست‌‌و ره‌فتاره‌نادروست‌و نابه‌جێیانه‌ی که‌‌دژ به‌کوردو کوردستانن، هه‌روه‌ها نه‌و لێدوانه‌دڵخۆشکه‌رانه‌ی بۆ دوژمنانی کوردو بێزارکه‌رانه‌ی بۆ کوردو....
ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی

گەنج لە نێو هاوکێشەکانى ژیاندا
ڕقی گەنج و بێباکی دەسەڵات

بێگومان هەردوو حیزبی دەسەڵاتداری کوردی، لەماوەی ئەم (15) ساڵەی دەسەڵاتیان هیچ بەرنامەیەکی ڕێکوپێک و نەخشە کێشراویان نەخستۆتە کار بۆ گۆڕینی بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسی خەڵک،......
چیمەن چەتۆ
سازدانى تەوەر : ڕێبوار ڕەزا چوچانى

لە هونەرەوە بۆ تیرۆر
پار ساڵ گروپێکى میوزکى ئەمریکى هەستان بەکلیپ کردنى گۆرانییەک کە هۆنراوەى ئەو گۆرانییە هێرشێکى گەورەى تێدابوو بۆ دژایەتى عەرەب وئاماژەى دەکرد بە کوشتن و لەناوبردن بە تایبەتى دڵدانەوەى هێزەکانى ئەمریکابوو لە عێراقدا کە چۆن ئیش لسەر کوشتن و لە ناوبردنى هاوڵاتى چەکدار و سڤیلى عێراقى بکەن ......
عومەر جەلال

(چاک)تان خراپ کرد !
( چاک ) ئه‌و ڕێکخراوه‌ بو که‌  ئومێدی ئه‌وه‌ی لێ ده‌کرا ببێته‌ ڕێکخراوێکی  فیعلی  مه‌ده‌نی _ جه‌ماوه‌ری  _ چالاک و په‌یگیرو سه‌ربه‌خۆ ، وه‌ ده‌توانرا ببێته‌ ئه‌و سه‌کۆیه‌ که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات  خه‌ڵکی کوردوستان به‌  جیاوازیه‌کانیانه‌وه‌ له‌ (چاک ) دا کۆ بکاته‌وه.....
کامه‌ران عه‌زیز


ئه‌قسا
قوربانیه‌کی کۆنه‌په‌رستی رۆژهه‌ڵاتی و فره‌کلتوری رۆژئاوایی!

که‌ژاڵ حه‌مه‌ ره‌شید  
 

بوێرێک خۆی ده‌کوژێت و خوێڕییه‌کانیش ده‌مێننه‌وه‌
له‌ گوتارێکدا له‌ژێر سه‌ردێڕی "چیرۆکی جاسوسیکردنی دوو کورد له‌ ئه‌وروپاوه‌ بۆ موخابه‌راتی عیراقی"، له‌ ڕۆژی 24ی سێپته‌مبه‌ری 2007دا، ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی، باس له‌ دوو برا ده‌کات، که‌ هه‌ردوویان پێوه‌ندیان  به‌ ده‌سگای هه‌واڵگری عیراقه‌وه‌ هه‌بووه‌ و کاری سیخوڕییان بۆ ئه‌و ده‌سگایه‌ کردووه‌......
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی

قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر بگره‌و به‌رده‌ی زمانی ستاندار
ئه‌و سه‌رده‌مه‌‌ چه‌ند خۆش  ده‌بێت؛  که‌ له‌ده‌ره‌نجامی پله‌ی باڵاتری "گه‌شه‌ن" دا دێ و ، ‌هه‌موو مرۆڤایه‌تی ده‌گاته‌ ئاستی په‌یڤین به‌یه‌ك زمانی فه‌رمیی جیهانیی و هه‌موو سنووره‌کانی ناوچه‌گه‌ریی و ده‌مارگیریی تێده‌په‌ڕێنێت و...
سیروان بابه‌عه‌لی

په‌رله‌مانی کوردستان نوێنه‌ری حیزبه‌ نه‌ک نوێنه‌ری
 خه‌ڵکی ئازادی خواز

سیستمی ناعه‌داله‌تی بۆرژوازی خۆی له‌هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵگری جه‌مسه‌رێکی سه‌ره‌کی نایه‌کسانی ژیانه. بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕووه‌ دزێویه‌شی پێویستیه‌کی سه‌ره‌کی به‌ جۆرێک له‌ پیشاندانی دادپه‌روه‌ری و هه‌قخوازی بۆ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی هه‌یه......
تایه‌ر حاجی حه‌سه‌ن

یاسایه‌ک بۆ سه‌رکووت،زیندانێک بۆ کۆمه‌ڵگا
یاسای ڕۆژنامه‌نووسی پێشنیار کراو بۆ په‌رله‌مان و په‌سه‌ندکردنی ده‌ست به‌جێی ئه‌و یاسایه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردوستانه‌وه‌ نیشانه‌ی ده‌ستبردنه‌ بۆ سه‌رکووتی بێپه‌رده‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردوستانه‌وه‌.....
هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی

ئازادى و پەیکەرەکەى
دەڵێن کاتێ نووسەرى ناودارى بەریتانى "برناردشۆ" لەگەڵ برادەرە ئەمەریکییەکەى لە شارى نیویۆرک بە پیاسە دەڕۆن، بە لاى "پەیکەرى ئازادى"دا تێدەپەڕن، لە برادەرەکەى دەپرسێت:....
سەنگەر زرارى

خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵكی کوردستان، له‌به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانی
حیزب و به‌ستنی ده‌م و گوێ و چاویاندا  به‌یاسایی !.
ئه‌گه‌ر بکرێت قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر پانۆرامای یه‌ک ساڵی رابردوو بکه‌ین له‌په‌یوه‌ند،به‌خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌ ،تایبه‌ت تریش له‌وه‌ له‌سه‌ر ئازادیه‌کان و خه‌بات بۆ ژیانێکی باشترو مرۆڤانه‌ تر.....
ئه‌میر قادر

ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری‌و ئازادی بیروڕا
له‌ هه‌ر په‌رله‌مانێک پیرۆزتره‌!

پڕبه‌دڵ ئاره‌زووی ئه‌وه‌م هه‌یه‌ کوردستان سه‌ربه‌خۆ بوایه‌. ده‌وڵه‌ت‌و یاساو ده‌سه‌ڵاتێکی مۆدێرن، سکۆلارو هاوچه‌رخ وه‌ ناقه‌ومی‌و نائایینی له‌سه‌رکار بووایه‌. کیانێکی شه‌رعی‌و دانپیانراو بووایه‌و چوارچێوه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌کان شه‌فاف‌و به‌رچاوبوونایه‌و....
حه‌مه‌غه‌فور

ئەو دەمەی ئازادی هەڕەشەی لێدەکرێ
لە هەفتەی رابردوودا، پەسەندکردنی یاسای رێکخستنی رۆژنامەگەری لە پەرلەمانی کوردستان دەنگ و سەداو هەرایەکی زۆری نایەوە. ئەم رووداوە هێندە بە گەرمی خۆی خستە سەر سەکۆ سیاسی و ئیعلامی و جەماوەرییەکان،…..

کرمانج عەلی
لەم هەویرە،هەر ئەبێ چاوەڕێی ئەم نانە بین!
پەرلەمان لە حکومەت حکومەتترە،سەندیکاش موغازەلەیکرد!
ئەم راستییە روون و ئاشکرایە،کە هەم سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان،هەم پەرلەمانی کوردستانیش،لەلایەن هەردوو حزبی دەسەڵاتدار کۆنتڕۆڵ کراون،مەبەستیش لە کۆنتڕۆڵکردن ئەوەیە:……
فریاد هیرانی
لەنێوان (سلێمانی) و(کابوڵ) دا!
ئەبێ جیاوزیەکانی نێوان دیمەنی شەقام وساختمان وئاستى خزمەتگوزاریەکانی (کابوڵ)ی پایتەختی ئەفغانستان و(سلێمانی) پایتەختى روناکبیرى هەرێمى کوردستان چی بێت ؟! ،ئەوان بەدەست کوچە وکۆڵانی قوڕاوی وجادەى پر لەچاڵ وچۆڵەوە دەناڵینن وئێمەش هەمان دیمەن وهەمان سیناریۆ...
یەحیا عومەر رێشاوی
نەبەز گۆران: جیاوازى سیخوڕو ڕۆژنامەنوس یەک شتە..سیخوڕ لەناو خەڵک زانیارى کۆدەکاتەوەو دەیبات بۆ شوێنێک، ڕۆژنامەنوسیش دەچێت لەوشوێنە دەردەهێنێتەوەو دەیداتەوە بەخەڵک
ئامادەکردنى: هەڵۆ مەرگەیى

ئینفلۆێنزای باڵنده‌
ئێستا ده‌زگای ته‌ندرووستی نێوده‌وڵه‌تی WHO  نیگه‌رانه‌ سه‌باره‌ت به‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی
 ڤایرۆسی جۆری
H5N1  
....
گوڵاڵه‌ پشده‌ری

ناوه‌ند چاک پشتگیر له‌ رۆژنامه‌نوسان ده‌كات
دوێنی‌هه‌ینی‌ 14/12 كاتژمێر سێ‌ پاش نیوه‌رۆ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ و هه‌ولێر رۆژنامه‌نووسان  بۆ گفتوگۆكردن‌و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن دژی‌ ئه‌و یاسایه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ، ده‌رباره‌ی‌ ئازادی‌ راده‌ربرین‌و رۆژنامه‌وانی‌ ده‌نگی‌ له‌سه‌ر دا كۆبوونه‌وه‌......

بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ی که‌ مام جه‌لال بۆ وه‌زیری دادی دانمارکی ناردووه
 ‌به‌مه‌به‌ستی داکۆکیکردن له‌ژه‌نه‌ڕالی ژه‌هراوی نزار خه‌زره‌جی
ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی


ژماره‌ 3
سەندیکاى ڕۆژنامەنووسان خۆى نەخشە سازى خنکاندنى ئازادیە
دەستەى بەرگرى لە ئازادى ڕادەربڕین

هێرش و تۆپبارانی تورکیا بۆ باشوری کوردستان له‌ قاو ده‌ده‌ین
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ دژ به‌ جینۆساید و ئه‌نفالی کورد (چاک)

فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران له‌ که‌نه‌دا به‌شداری کۆنفرانسی ساڵانه‌ی رێکخراوی
council for refugees(CCR) Canadian  کرد

پەنابەرانی کورد بە کەلەپچەو و لێدان لەرێگای فرۆکەخانەی هیسرۆوە
 دیپۆرتی فرۆکەخانەی عمان کران
لێدوانی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان
سەبارەت بەدەستدرێژییە نوێیەکەی تورکیا بۆسەرهەرێمی کوردستان

بۆ هه‌موو ده‌زگا و هۆ ڕاگه‌یاندنه‌کانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه
12/19،‌ڕۆژی ده‌ستپێکی مانگرتنی په‌نابه‌رانی کورده له‌ پێناو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
 یاسا دژه‌ په‌نابه‌ریه‌کان له‌ سویسرا......


شه‌ماڵ عادل سه‌لیم

عه‌بدولموته‌لیب گه‌ردی

 

هه‌فته‌ی سێیه‌م